بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە ڕێوڕسمی کردنەوەی ئەو کتێبخانەیەدا وتی کە ڕامی تەنیا کتێبخانەیەک نییە و دەکرێتە ناوەندێکی گرنگی ڕۆشنبیری لە شاری ئیستەنبوڵ.
بینای ئەو کتێبخانە کە لە بەشی ئەورووپی شاری ئیستەنبوڵە، سەربازخانەیەکی 250 ساڵەیە کە سوڵتان مەحمودی دووەمی عوسمانی شەڕی نێوان عوسمانی و ڕووسیای لە ساڵی 1828 تا 1829 لەوێوە فەرماندەیی کردووە.
دواتر و لە پاش دامەزراندنی کۆماری تورکیا ئەم سەربازخانەیە بەردەوام بۆ کاروباری سەربازی بەکارهات و پاشان کرایە بازاڕ.
کتێبخانەی ڕامی بە ڕوبەری 110 هەزار مەتری چوارگۆشە، زیاتر لە 2 ملیۆن بەرگ کتێبی تێدایە و بڕیارە لە ڕۆژانی هەفتە پێشوازی لە خوێنەران و گەشتیاران بکات./.