بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە سەردانەکەیدا بۆ ئەڵمانیا جارێکی دیکە وشەی تەزویری ” کەنداوی عەرەبی ” ی بۆ کەنداوی فارس بەکار هێنا. ناوبراو لە چاوپێکەوتنێکی میدیاییدا وتی کە وڵاتانی کەنداوی عەرەبی ڕاستییەکە و نامانەوێت ببینە بەشێک لەو کێشەیە کە هەندێک هەوڵی بۆ دەدەن.
محەممەد عەلی سوبحانی بەڕێوەبەری پێشووتری بەشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە وەزارەتی دەروەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە وتووێژی لە گەڵ پێگەی ” انتخاب ” ڕایگەیاند: هەست بەوە دەکەن کە ئێمە لە ئێران سەبارەت بە عێراق تووشی خوێندنەوەی هەڵە بووین، عێراق وڵاتێکی عەرەبییە و هەموو کات هەڵوێستەکانی وەک هەڵوێستی وڵاتانی عەرەبی بووە، بەڵام لەم پرسەدا کە پەیوەندی بە یەکپارچەیی خاکی ئێرانەوە هەیە دەبێت کاردانەوەمان هەبێت.
ناوبراو وتی: هەندێک لە برادەران وایان دەزانی کە بە پێی ئەوەی کە پەیوەندییەکانمان لە گەڵ عێراق باشە و خوێندنەوەی وەها هەیە کە لە پرۆسەی ڕووخانی سەدام یارمەتیدەر بووین و ئەوانەش دەسەڵاتیان بە دەستەوە گرتووە لە دۆستانی ئێمەن و لەوێش بۆ شەڕی دژ بە داعش هاوکار بووین، هەر بۆیە دەسدرێژی بۆ سەر ناوی کەنداوی فارس خیانەتێکی گەورەیە. ئەڵبەت ئێمەش دەڵێین کە ئەمە خیانەتێکی گەورەیە بەڵام بۆ من کە شارەزای سیاسەتی دەرەوەم، هیچ کات چاوەڕوانی ئەوەم نەکردووە کە وڵاتانی عەرەبی هەڵوێستی خۆیان لە پرسی کەنداوی فارسدا بگۆڕن، ڕەنگە بێدەنگ بن یان بڵێن کەنداو، بەڵام کاتێک کە کۆمکاری عەرەبی یان وەزیرانی دەرەوە و وەزیرانی دیکە کۆدەبنەوە، هەموو کات لە بەیاننامە و ڕاگەێندراوەکانیان ناوی کەنداوی عەرەبییان هێناوە. ئێمەش هەموو کات ئیدانەمان کردووە و تەنانەت کاریگەریشی لە سەر پەیوەندییەکانمان هەبووە.
باڵیۆزی پێشووتری ئێران لە لوبنان وتی: پرسی کەنداوی عەرەبی بابەتێکی ساختە و تەزویرە و پەیوەندیی بەو سەردەمەوە هەیە کە پان عەرەبیزم گەشەیەکی بەرچاوی هەبووە و بە هۆی پرسی فەڵەستینەوە عەرەبەکان یەکگرتوو بوون. جەمال عەبدولناسر کە سەرکردەیەکی کارێزمای عەرەب و کەسایەتییەکی کاریگەر لە جیهانی عەرەب بوو ناوی تەزویری لە دژی کەنداوی فارس بەکار هێنا. وڵاتانی عەرەبی بەردەوام لە بەیاننامەکانیان ناوی کەنداوی عەرەبییان بەکار هێناوە. ئەگەر لە سیاسەتی دەرەوەدا هەوڵی کەمکردنەوە یان نەهێشتنی ئاڵۆزییەکان بدرێت ئەو هەڵوێستانە کەمتر دەبێت.
ناوبراو وتی: بەهێزبوونی ئێران لە ئاستی ناوچەکە ئەو هەوڵانە بێ کاریگەر دەکات یان کەمتر دەبینرێت. بەڵام کاتێک کێشەی ناوخۆیی و دەرەکی هەبێت و لە لایەکی دیکەوە هەندێک وڵاتیش دوژمنایەتی دەکەن، دۆخەکە لە دژی ئێران دەبێت و وەها هەڵوێستێک تەنانەت لە لایەن عێراقیشەوە دەبینرێت.
سوبحانی جەختی لە سەر هەڵوێستی جیدیی ئێران لە پاراستنی یەکپارچەییدا کردەوە و وتی: هەڵوێستی چین زۆر گرنگتر و گەورەترە لە هەڵوێستی عێراق، لە بەر ئەوەی کە چین وڵاتێکی عەرەبی نییە، وڵاتانی عەرەبی مێژوویەکیان هەیە کە بەردەوام کەڵکیان لەم ناوە تەزویر و ساختەیە وەرگرتووە. بەڵام چین و وڵاتانی دەرەوەی ناوچەکە بەردەوام ناوی کەنداوی فارسیان هێناوە یان هەڵوێستێکی مامناوەندیان هەبووە، ئەمجارە هەڵوێستی چین چاوەڕواننەکراو بووە و دەبێت لە پرسی پاراستنی یەکپارچەیی خاکی ئێراندا زیاتر جیدی بین./.