بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە وتووێژی لە گەڵ ڕۆژنامەی ئەمریکیی ۆڵ ستریت ژوورناڵ بەرگریی لە مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لەم وڵاتە کرد و ئامادە نەبوو خشتەیەکی کاتی بۆ کشانەوەیان دیاری بکات.
سودانی سەبارەت بە ئەرک و ڕاسپاردەی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و ناتۆ بۆ مەشق و ڕاهێنانی هێزەکانی عێراق لە شەڕی دژ بە تیرۆریزم، وتی کە هێشتا پێویست بە بوونی ئەو هێزانەیە و لەناوبردنی داعش کاتی زیاتری دەوێت.
سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند کە مانگی داهاتوو شاندێکی باڵا دەنێرێتە ئەمریکا.
سودانی وتی کە عێراق پەیوەندییەکی باڵای هاوشانی پەیوەندییەکانی وڵاتێکی وەک سعوودیە لە گەڵ ئەمریکا دەوێت.
سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی دەتوانێت هاوکات پەیوەندییەکی دۆستانەی لە گەڵ ئێران و ئەمریکا هەبێت./.