بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە ڕێوڕەسمی دەستپێکردنی یارییەکانی گەلانی ئەفریقا لە وڵاتی جەزایر، زوولیۆ لیلە ماندێلا، نەوەی نێلسۆن ماندێلا سەرۆکی پێشووی ئەفریقای باشور، لە یاریگایەک کە بە ناوی باپیریەوە ناو نراوە، درووشم و بانگەوازی ئازادی بۆ فەڵەستینی بەرز کردەوە.
ناوبراو وتی: ئازادی ئێمە بە بێ ئازادکردنی فەڵەستین تەواو نییە و بۆ ئەمەش هەموومان پێکەوە دەوەستین تا بۆ ئازادکردنی خاکی فەڵەستین شەڕ بکەین.
نەوەی نێلسۆن ماندێلا درووشمی ئازادی بۆ فەڵەستینی بەرز کردەوە و لە لایەن ئامادەبووانەوە بە گەرمی پێشوازیی لێکرا./.