بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، گۆڤاری ئەمریکی ” سماڵ وارز ژوورناڵ ” ڕەخنەی لە جۆری پەیوەندییەکانی واشنتن و ڕیاز گرتووە و ڕایگەیاندووە کە سیاسەتەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە، هانی ئایدۆلۆژیای توندووتیژیی سەرهەڵداوی وەهابیەت دەدات.
لە ڕاپۆرتێکی ئەو گۆڤارەدا هاتووە کە ئەگەر ئەمریکا لە ڕاستیدا هەوڵی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر دەدات، دەبێت لە سەرتاسەری جیهان شەڕی دژ بە وەهابیەت بکات کە ئەمەش تەنیا لە ڕێگای پچڕانی سەرچاوە داراییەکانی سعوودیەوە دەکرێت، واشنتن دەبێت لە جێی پێدانی چەک و تەقەمەنی بە سعوودیە، دیمۆکراسی بباتە ئەم وڵاتە.
سماڵ وارز بە ئاماژە بە شکستی ئەمریکا لە شەڕی دژ بە تیرۆریزم ڕایگەیاندووە کە هۆکارەکەی ئەوەیە کە واشنتن گرنگیی بە سەرچاوەی سەرەکی توندووتیژی نەداوە، ئەم وڵاتە گرنگیی بە ڕیشە سەرەکییەکانی تیرۆر کە سەرهەڵداوی ئایدۆلۆژیای وەهابیەتە نەداوە، سعوودیە ئەو گرووپانەی هەیە کە پاڵپشتی لە تیرۆریستان دەکەن و ئەمەش هۆکاری ڕاستەوخۆی کوژرانی ئەمریکییەکانە لە دەرەوەی وڵات.
ئەو گۆڤارە لە درێژەدا بە ئاماژە بە پاڵپشتی دەوڵەمەندەکانی سعوودیە لە گرووپە تیرۆریستییەکان ڕایگەیاندووە کە گرنگترین هەنگاو بۆ ئەمریکا ئەوەیە کە لە سەرجەم ناوچەکانی جیهان شەڕی دژ بە وەهابیەت بکات و ئەمەش تەنیا بە وشکردنی سەرچاوە داراییەکانی سعوودیە دەبێت، بە بێ سەرچاوە داراییەکانی سعوودیە وەهابییەکان ناتوانن پەرە بە ئایدۆلۆژیای خۆیان لە سەر ئاستی جیهان بدەن، هەر چەندە کە داهاتی سعوودیە لە ڕێگای فرۆشتنی نەوتەوە زیاتر ببێت، پارە بەخشراوەکانی ڕیاز بۆ پەرەپێدانی وەهابیەتیش زیاتر دەبێت./.