جام کوردی | JAMEKURDI
هه‌ینی, كانونی دووه‌م 27, 2023
فارسی
No Result
View All Result
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
No Result
View All Result
جام کوردی | JAMEKURDI
No Result
View All Result
Home گه‌شت و گه‌شتیاری

چل ئەستوون، کۆشکە ڕازاوەکەی ئەسفەهان لە ئێران

جام کوردی – ئەسفەهان یان نیوەی جیهان، بە دیمەنە جوان و ئاسەوارە مێژووییەکانی، بە بینا و کۆشک و مزگەوتە کۆنەکانی، سرنجی هەر گەشتیارێک ڕادەکێشێت. لە نێو بەناوبانگترینی ئاسەوارە مێژووییەکانی ئەم شارە دەتوانین ئاماژە بە کۆشکی چل ئەستوون بدەین، باخێکی پاشایەتی کە هێشتا شکۆکەی وەک خۆی ماوەتەوە.

كانونی دووه‌م 16, 2023
in گه‌شت و گه‌شتیاری
0
چل ئەستوون، کۆشکە ڕازاوەکەی ئەسفەهان لە ئێران
0
SHARES
7
VIEWS
Share on FacebookShare on Twitter

بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کۆشکی چل ئەستوون یەکێک لە نموونە باخەکانی پاشایەتیی بەجێماوی سەردەمی سەفەوییەکانە لە شاری ئەسفەهان کە بە ناوی باخی مۆزەخانەی چل ئەستوونیش دەناسرێت. لە ڕاستیدا ئەم باخە بەشێکی بچووکی باخە گەورەی جیهان نمایە کە شا عەباسی یەکەم بە کردنەوەی کۆشکێک تێیدا بناغەی کۆشکی چل ئەستوونی دانا. ئەم میراتە مێژووییە لە ڕیزی بەناوبانگترین و ناسراوترین شوێنە گەشتیارییەکانی ئەسفەهان هەژمار دەکرێت کە سەرەڕای ئەو زیانانەی بەری کەوتووە، هێشتا جوانییەکانی سرنجی هەر بینەر و گەشتیارێک ڕادەکێشێت.

ئاوی باخەکە لە ڕابردوودا لە شوێنێکەوە بە ناوی فەدەن دابین دەکرا و پاش تێپەڕبوونی لە بەشی کۆتایی باخەکەوە دەچووە گۆڕەپانی نەخشی جیهان. لە ئێستادا ئاوی باخی چل ئەستوون لە بیرێکی قووڵەوە دابین دەکرێت. کۆشکی چل ئەستوون 2120 مەتری چوارگۆشە ڕوبەری هەیە و شوێنی بینای کۆشکەکە یەک مەتر بەرزترە لە ئاستی باخەکە.

کۆشکی چل ئەستوون لە ڕۆژهەڵاتی شەقامی چوارباخی خواروو، باشوری شەقامی سوپا و ڕۆژئاوای گۆڕەپانی نەخشی جیهاندایە.

هۆڵی سەرەکی کۆشکی چل ئەستوون لە سەر بیست ئەستوون بونیاد نراوە. زۆربەی توێژەران ڕایانگەیاندووە کە بەکارهێنانی چل ئەستوون بۆ ئەم بینایە بۆ زۆربوونی ئەستوونەکانی کۆشکەکە دەگەڕێتەوە. هەندێکی دیکە ڕایانگەیاندووە کە بینای کۆشکەکە لە سەر ئاوی حەوزە جوانەکەی دەنەخشێت و بەو بۆنەوە بیست ئەستوونەکە بە چل ئەستوون ناو نراوە.

باخی چل ئەستوونی ئەسفەهان نموونەی باخێکی پاشایەتی لە سەردەمی سەفەوییەکانە. تا ساڵی 1327 ی کۆچی هەتاوی بە هۆی نەبوونی زانیارییەوە، بڵاوکردنەوەی تایبەتمەندییەکانی ئەم کۆشکە ئەستەم بووە. لە هەمان ساڵدا لە بەشی تەلاری کۆشکەکە، چەند شیعرێک دۆزرایەوە کە بینای کۆشکەکەی بۆ سەردەمی شا عەباسی دووەم دەگەڕاندەوە و ساڵی کۆتاییەکەی بە 1057 ی کۆچی مانگی دەناساند. بەردەنووسێکی دیکە باسی ئەوەیکردووە کە لە سەردەمی شا سوڵتان حوسێن ئەم کۆشکە نۆژەن کراوەتەوە.

یەکێک لە بەرنامەکانی سەردەمی شا عەباسی یەکەم بۆ شارەکان، پاش هەڵبژاردنی ئەسفەهان وەک پایتەخت لە ساڵی 1007 ی کۆچی مانگی، کردنەوەی شەقامی جوان و درێژی چوار باخ و باخە جەوانەکانی چواردەوری بووە. لەو باخانەش دەتوانین ئاماژە بە باخەکانی خەرگاە، بولبول، فەتح ئاوا، کاج، نەستەرەن، خلعەت و ئەنگورستان بدەین کە ئەمڕۆ بەدەر لە باخی هەشت بەهەشت و باخی چل ئەستوون، هەموویان نەماون و تەنیا ناوێکیان لێ ماوەتەوە.

شێوازی درووستکردنی کۆشکی چل ئەستوون تێکەڵاوێکە لە بیناسازیی ئێرانی، چینی و ئەورووپی. بیناکە هۆڵێکی سەرەکی و گەورەی هەیە کە درێژییەکەی 38 مەترە و پانتاییەکەی 17 مەترە و 14 مەتریش بەرزە.

هۆڵ یان تەلاری ناوەندیی کۆشکەکەش کە بۆ پێشوازی لە میوانانی بیانی و کەسایەتییەکانی وڵاتانی دیکە بوو، نەخش و نیگاری زۆر جوانی هەیە و ڕووداوە گرنگە مێژووییەکانی سەردەمە جیاجیاکان دەگێڕێتەوە.

لە دوو بەشی هۆڵی ناوەندیی کۆشکی چل ئەستوون، چەند وێنەیەکی باڵیۆز و کەسایەتییەکانی ئەورووپا وەک نەخش و نیگار دانراوە کە لەو سەردەمەدا لە ئەسفەهاندا بوون. وێنەکانیش دەستکردی دوو نیگارکێشی هۆڵەندی بە ناوەکی ئانژڵ و لۆکارە. هەروەها وێنەی شا عەباسی یەکەم و پاشاکانی دیکەی دەسەڵاتی سەفەوی دەبینرێت.

باشترین کات بۆ بەسەرکردنەوەی ئەم باخ و کۆشکە، وەرزی بەهار و مانگی گوڵانە. ئەڵبەت ئێوارانی هاوینیش بە هۆی فێنکی کەشوهەواوە چێژ لە سەردانەکەتان بۆ ئەسفەهان و کۆشکی چل ئەستوون وەردەگرن./.

Previous Post

هەمووان لە دژی نتانیاهۆ

Next Post

سوودە تەندرووستییەکانی ڕوبە هەنار

Next Post
سوودە تەندرووستییەکانی ڕوبە هەنار

سوودە تەندرووستییەکانی ڕوبە هەنار

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

1 × three =

Browse by Category

  • ئابووری
  • ئاسیا
  • ئەفریقا
  • ئەمریکا
  • ئەورووپا
  • جیهان
  • دسته‌بندی نشده
  • زانست و تەندرووستی
  • ڕاپۆرت
  • سیاسی
  • ڤیدیۆ
  • کەلتوری
  • کۆمەڵگا
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • گۆڤاره‌کان
  • مەڵتی میدیا
  • نوێترین هەواڵ
  • هەڵبژاردە
  • هەڵبژاردەی سەرنووسەر
  • وتار
  • وتووێژ
  • وەرزش
  • وێنە
  • About
  • Advertise
  • Contact
  • Privacy & Policy

© 2020

No Result
View All Result
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • زبان فارسی

© 2020