بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، خواردنی ڕوبە هەنار کۆمەڵە سوودێکی تەندرووستیی هەیە کە لە درێژەدا ئاماژە بە هەندێک لەوان دەدرێت:
دژی گەشەکردنی خانەکانی شێرپەنجەیە و هەروەها شەڕی دژ بە بەکتریا و ڤایرۆس و وەرەمی شێرپەنجەیی دەکات.
بەرگری جەستە بەهێزتر دەکات.
کۆلیسترۆڵی زیانبەخش لە خوێندا کەم دەکاتەوە و بەسوودە بۆ نەخۆشییەکانی دڵ و مێشک، هەروەها فشاری خوێن دادەبەزێنێت.
وا دەکات کە ئۆکسجین بە ئاسانی بگاتە خوێن.
حەزی سێکسی لە هەر دوو ڕەگەز زیاتر دەکات.
هەوکردنی ئێسک و جومگە و ماسولکەکان چارەسەر دەکات، کێشەکانی ئێسک و جومگە چارەسەر دەکات.
زۆر بە سوودە بۆ نەخۆشییەکانی شەکرە و ڕێژەی شەکر لە خوێندا ڕێک دەخات.
نیشانەکانی پیری دوا دەخات و پێست بە گەشاوەیی دەهێڵێتەوە.
سوڕی خوێن چالاک دەکات و جەستە بەهێز دەکات.
توانای تەرکیز و تێگەیشتن و بیرکردنەوە چالاک دەکات و بیرگە بەهێز دەکات.
پارێزگاری لە سیستەمی دەمار دەکات بۆ زوو هەڵچوون و توڕەبوون.
بەسوودە بۆ تێکچوونی باری دەروونی و قەلەقی.
جگەر دەپارێزێت لە نەخۆشییە مەترسیدارەکان و پلەی گەرمی جەستە ڕێک دەخات.
مایەسیری چارەسەر دەکات هەروەها چارەسەری ژانی لاسەرە دەکات.
ئاسەواری پەڵە لە سەر پێست ناهێڵێت.
ئازاری سنگ ناهێڵێت، کێشەکانی هەرس و قۆڵۆن چارەسەر دەکات.
زۆر بەسوودە بۆ ئەوانەی کێشەی غازات و قەبزییان هەیە.
ئیشتیا دەکاتەوە و حەزی خواردن زیاتر دەکات.
بۆ دڵ تێکچوون بە سوودە و ڕۆڵێکی کاریگەری هەیە لە کەمکردنەوەی نیشانەکانی توشبوون بە ڕەبۆ./.