بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە گرنگترینی ئەو هۆکارانەش کە دەبنە هۆی جەڵتەی دڵ دەتوانین ئاماژە بەم خاڵانە بدەین:
جگەرەکێشان.
بەرزی فشاری خوێن.
بەرزبوونەوەی ڕێژەی کۆلیسترۆڵی خوێن.
کێشی زیادە و قەڵەوی.
خۆراکی ناتەندرووست کە ڕێژەیەکی زۆر چەوری یان خوێیان تێدایە.
کەمیی وەرزشکردن.
بەرزبوونەوەی شەکری خوێن.
لە نیشانەکانی جەڵتەی دڵ دەتوانین ئەم خاڵانە ناو ببەین:
هەستکردن بە ئازار و گرژبوون و قورسایی و فشار لە سەر سنگ.
ئازار لە قۆڵ، پشت، قوڕگ یان چەناگە.
هەستکردن بە هەرس نەکردن یان دڵەکزێ لە بەشی سەروەی سکدا.
ئارەقکردنەوە و ڕشانەوە و سەرگێژخواردن.
لاوازی گشتی و گرژی و کێشەی هەناسەدان.
لێدانی دڵ بە شێوەیەکی خێرا و ناڕێک.
سەبارەت بەوەی کە چۆن مامەڵە لە گەڵ جەڵتەی دڵدا بکەین، ئەم ڕێنماییانە لە بەرچاو بگرن:
ئەگەر تۆ نیشانەکانی جەڵتەی دڵت تێدایە، دڵنیا مەبە بە دەرکەوتنی نیشانەکان بە هێواشی و خێرا پەیوەندی بە پزیشکەوە بکە، لە بەر ئەوەی کە ڕەنگە جەڵتەی دڵ بە خێرایی لە ماوەی چەند خولەکێکدا ڕوو بدات. بەڵام دەشکرێت بە هێواشی لە ماوەی چەند ڕۆژێکدا ڕوو بدات کە تێیدا نیشانەکان دەربکەون وردە وردە زیاد دەکات، ئەگەر تووشی کێشەی دڵ بوویت دەرمانی فریاگوزاری لە نزیکەوە بهێڵەرەوە بە شێوەیەک خێزان و دەوروبەرەکەت بزانن لە کوێن. هەمیشەش کارتێک لە گیرفانتدا هەڵبگرە کە ناوی خۆت و کێشەی تەندرووستی و ناوی دەرمانی فریاگوزاری و ژەمە دەرمانەکەی لە سەر بێت. ئەگەر کەسێک لە بەردەمت تووشی جەڵتەی دڵ بوو ئەوا هەوڵ بدە پرسیاری دەرمانەکانی لێبکەیت، ئەگەر نا خێرا بیبە بۆ نزیکترین نەخۆشخانە یان پزیشک./.