بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دکتۆر چرۆ حوسێن عەزیز پزیشکی نەشتەرگەری و پسپۆڕی ژنان و منداڵ بوون و نەزۆکی لە سەر ئەم تەوەرە زانیاری گرنگی ئاشکرا کردووە کە لە درێژەدا هاتووە.
لە نیشانەکانی هەوکردنی کۆئەندامی میز دەتوانین ئاماژە بەم خاڵانە بدەین:
1 – ئەگەر هەوکردنەکە لە گورچیلەدا بوو:
دروستبوونی ئازار لە پشت یان لە لاوە.
لەرزین.
هێڵنجدانەوە.
ڕشانەوە.
تا.
2 – ئەگەر هەوکردنەکە لە میزەڵداندا بوو:
پلەی گەرمی جەستە بۆ ئاستێکی نائاسایی دادەبەزێت.
پەستان لە ناوچەی حەوز زیاد دەکات.
هەستکردن بە ناڕەحەتی لە بەشی خوارەوەی سکدا.
زۆر میزکردن.
3 – ئەگەر هەوکردنەکە لە میزەڕۆ یان لە دەرچەی میزدا بوو:
دروستبوونی ئازار لە کاتی میزکردن.
سووتانەوەی دەرچەی میز.
دروستبوونی ئازار لە کاتی سێکسدا.
گۆڕانی بۆنی میز.
چارەسەر:
چارەسەری هەوکردنی کۆئەندامی میز بە دەرمان دەکرێت بەڵام جۆر و بڕی دەرمانەکە بە پێی توندی هەوکردنەکە دەگۆڕێت کە ئەمەش پزیشکی پسپۆڕ دیاری دەکات./.