بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، زیاد عەلی فازڵ وەزیری کارەبای عێراق لە سەردانێکی فەرمیدا بۆ تاران لە گەڵ عەلی ئەکبەر مێحرابیان وەزیری وزەی ئێران کۆبووە و هاوکارییە دووقۆڵییەکان و هاوردەی غازی لە ئێرانەوە تاوتوێ کرد.
وەزیری کارەبای عێراق پێشتر ڕایگەیاندبوو کە ژمارەیەک لە وێستگەکانی بەرهەمهێنەری کارەبا کە وەبەرهێنانیان دەگاتە 6 تا 7 هەزار مێگا وات، کەڵک لە غازی هاوردەکراوی ئێران وەردەگرن.
ناوبراو ڕایگەیاندبوو کە دابەزینی ڕێژەی غازی هاوردەکراوی ئێران لە وەرزی زستان کاریگەریی لە سەر وەبەرهێنانی کارەبای عێراق دەبێت./.