بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، قاسم موتەلبی ڕایگەیاند کە ساڵانەی نزیکەی 3 ملیار دۆلار کاڵا لە دەروازەی سنوریی پەروێزخانەوە هەناردە دەکرێت.
ناوبراو وتی: پەورێزخان یەکێک لە گەورەترین دەروازە سنورییەکانی ئێرانە و بەشێکی زۆری هەناردەی ئێران بۆ عێراق لە ڕێگای ئەم دەروازە سنورییەوە دەکرێت.
موتەلبی وتی: بازرگانیی دەرەکی لە 8 مانگی یەکەمی ساڵی 1401 ی کۆچی هەتاوی لە پەروێزخان گەیشتە 2 ملیار و 178 ملیۆن دۆلار کە بە ڕێژەی 2 ملیۆن و 567 هەزار تەن کاڵا بووە.
بەڕێوەبەری گومرکی پەروێزخان وتی کە میوە، بەرهەمەکانی شیرەمەنی، بەرهەمە پلاستیکییەکان، کاشی و کەرەستەی بیناسازی لە ڕیزی ئەو کاڵا و بەرهەمانەدا بوون کە زیاترین هەناردەیان بۆ عێراق هەبووە./.