بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بە ئامادەبوونی مەولود چاوش ئۆغلۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا، چاوپێکەوتنی حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە گەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بەڕێوەچوو.
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سەردانەکەیدا بۆ ئەنکەرە ڕایگەیاند کە پەیوەندییەکانی ئێران و تورکیا لە ڕاستە ڕێگای خۆیدایە و ئەمڕۆ دەتوانین تورکیا وەک وڵاتێک ناو ببەین کە باشترین پەیوەندیی لە گەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران هەیە./.