بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عمرۆ مەداح بریکاری وەزیری حەج و عەمرەی سعوودیە ڕایگەیاند کە ژمارەی حاجییەکانی ئەمساڵ لە سەر میکانیزمی پێشوو بە ڕێژەی یەک بە هەزار کەس لە دانیشتووانی سعوودیە دیاری دەکرێت.
ناوبراو ڕایگەیاند کە ژمارەی حاجییەکانی ئەمساڵ یەک ملیۆن و 800 هەزار کەس دەبێت کە 200 هەزار کەس لەوان لە ناوخۆی ئەم وڵاتەیە.
ئەو بەرپرسەی سعوودیە ڕایگەیاند کە ڕێوڕەسمی ئەمساڵی حەج وەک سەردەمی پێش کۆرۆنا دەبێت و مەرجەکانی تەمەن و ڤاکسێنیش نامێنێت./.