بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، گومرکی چین ڕایگەیاند کە ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکانی ئەم وڵاتە لە گەڵ ئێران لە ساڵی 2022 لە سەدا 7 بەراورد بە ساڵی ڕابردووی گەشەی هەبووە و گەیشتە 15 ملیار و 795 ملیۆن دۆلار. لە ساڵی 2021 هەر دوو وڵات بە ڕێژەی 14 ملیار و 760 ملیۆن دۆلار ئاڵوگۆڕی بازرگانییان هەبووە.
گەشەی لە سەدا 7 ی ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکانی ئێران و چین لە ساڵی 2022 لە کاتێکدا بووە کە لە ساڵی پێشوویدا ئاڵوگۆڕەکانی ئەم دوو وڵاتە لە سەدا یەک دابەزیبوو.
هەناردەی چین بۆ ئێران لە مانگی کانوونی دووەم تا کانوونی یەکەمی 2022 لە سەدا 14 گەشەی هەبووە و گەیشتە 9 ملیار و 440 ملیۆن دۆلار. چین لە ساڵی 2021 بە ڕێژەی 8 ملیار و 258 ملیۆن دۆلار کاڵای هەناردەی ئێران کردبوو.
بەڵام هاوردەی چین لە ئێران لە ساڵی 2022 لە سەدا 2 دابەزی و لە 6 ملیار و 502 ملیۆن دۆلاری ساڵی 2021 گەیشتە 6 ملیار و 355 ملیۆن دۆلار.
پشکی ئێران لە کۆی گشتی بازرگانی چین لە ساڵی 2022 تەنیا لە سەدا 0.25 بووە. چین لە ساڵی ڕابردوو 6308 ملیار دۆلار لە گەڵ جیهان پەیوەندی بازرگانیی هەبووە کە 3593 ملیار دۆلاری هەناردە و 2715 ملیار دۆلاری هاوردە بووە. بازرگانی جیهانی چین لە ساڵی 2022 لە سەدا 4.4 گەشەی هەبووە./.