بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وەزارەتی بەرگری کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەیاننامەیەکدا ئیدانەی بڕیارەکەی پەرلەمانی ئەورووپای کرد لە دژی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی.
لەو بەیاننامەیەدا هاتووە: بڕیارەکەی پەرلەمانی ئەورووپا بۆ ناوبردنی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە ڕیزی گرووپە تیرۆریستییەکان، کاردانەوەیەکی دوژمنکارانە، بەپەلە و لە ڕووی لاوازی لە وەڵامی شکستە بەردەوامەکانی ئەوان لە بەرامبەر ئیرادەی گەلی بەشەرەفی ئێران بووە. ئەم بڕیارە کە سوپای ئازیز و بەهێزی وەک گەورەترین دامەزراوەی ڕاستەقینەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم و ڕێگر لە پەرەسەندی ئەم دیاردە مەترسیدارەی لە سەرتاسەری جیهان بە تایبەت ئەورووپا کردووەتە ئامانج، ڕیسوا دەکرێت و پیشاندەری نەبوونی سەربەخۆیی دامەزراوەکانی ئەورووپا و سیاسەتی دووفاقیی ئەوانە.
لە درێژەی بەیاننامەکەی وەزارەتی بەرگری کۆماری ئیسلامی ئێراندا هاتووە: بڕیارەکەی پەرلەمانی ئەورووپا کە بووەتە جێی پێکەنین، ئەوەیە کە بە ڕێنمایی گەورەترین پێکهێنەران و لایەنگرانی گرووپە تیرۆریستییەکان لە جیهان، واتە ئەمریکای تاوانبار و زایۆنیزمی نێودەوڵەتی بووە و بەردەوامیدانە بە سیاسەت و لێکدانەوە هەڵەکانی ئەورووپا بۆ پاڵپشتی لە ئاژاوەگێڕان، دژبەران و تەنانەت مونافقە ڕووڕەشەکان کە سەردەمێک لە ڕیزی گرووپە تیرۆریستییەکانی ئەورووپادا بوون. وەزارەتی بەرگری کۆماری ئیسلامی ئێران وێڕای ئیدانەکردنی ئەم بڕیارە، کاردانەوەکانی دەخاتە ئەستۆی وڵاتانی ئەورووپی و ڕادەگەێنێت کە بەردەوامی ئەم سیاسەتە هەڵەیە ڕوبەڕوی وەڵامی توند و پەشیمانکەرەوە دەبێتەوە./.