بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ناسر کەنعانی وتی: بەداخەوە کە وڵاتانی ئەورووپی وەک ڕابردوو بە بیانووی بێ بنەمای پاڵپشتی لە ئازادی ڕادەربڕین، دەستی توندڕۆکانیان لە ڕێگای بڵاوەپێکردنی نەفرەت لە دژی پیرۆزییە ئیسلامییەکان بە کراوەیی هێشتووەتەوە و سەرەڕای درووشمە جوانەکانی مافی مرۆڤ، پەرە بە دژایەتیکردنی ئائینی ئیسلام دەدەن.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران وتی: دووبارەکردنەوەی سووکایەتیکردن بە کتێبی ئاسمانیی یەک و نیو ملیار کەسی موسڵمان، نموونەی ڕوونی بڵاوەپێکردنی نەفرەت و توندووتیژی لە دژی تەواوی موسڵمانانە و ئەم چەشنە کارانە هیچ پەیوەندییەکی بە ئازادی بیر و ڕاوە نییە.
کەنعانی وتی: ڕای گشتی جیهانی ئیسلام چاوەڕوانی ئەوە دەکەن کە حکومەتی سوید ڕێگری لەم هەڵسووکەوتانەی دژ بە ئیسلام بکات و ئەنجامدەرانی ئەو تاوانەش ڕوبەڕوی سزا بکاتەوە./.