بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەعدوڵڵا زارعی لە کۆڕی ” ئاسۆی گۆڕانکارییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی ” گۆڕانکارییەکانی ئێستای ئەو ڕژێمەی بە زۆر گرنگ ناو برد و لە هەمان کاتدا ڕەخنەی لە میدیاکانی ئێران گرت کە گرنگییەکی ئەوتۆ بە پرسی فەڵەستین نادەن.
ناوبراو وتی: لە ناوخۆی فەڵەستین و جوگرافیاکەی، بە فەڵەستینی باکور و باشورەوە، واتە ناوچەکانی 1948 و فەڵەستینی ناوەڕاست واتە ناوچەکانی 1967 بڕوا بە هێڵی خۆڕاگری زۆر و کاریگەر بووە. ئەمڕۆ هێڵی ناوخۆیی فەڵەستین تەنیا یەک هێڵە و ئەویش هێڵی خۆڕاگرییە، بڕوا بە خۆڕاگری و هەوڵدان بۆ ئایدۆلۆژیاکەی بووەتە پرسی سەرەکی فەڵەستین.
ئەو شرۆڤەکارە سیاسییە وتی: گەلی فەڵەستین لە ماوەی حەفتا ساڵ چەندین شێوازی سازشتیان بینیوە، بە واتایەکی درووست ئەوەی کە ئەوان بێ ئەنجامی و بێ کاریگەری هێڵی سازشتیان بینیوە، ئەوان لە ماوەی چەند دەیەی ڕابردووش بەرهەم و ئەنجامی هێڵی خۆڕاگرییان بینیوە، خۆڕاگری لەوەدا سەرکەوتوو بووە کە ئاستێک لە ئاسایش بۆ فەڵەستینییەکان بە دیاری بێنێت. ئەگەر ئێمە ئاسایشی ئێستای فەڵەستینییەکان بە چوار دەیەی ڕابردوو بەراورد بکەین، واتە ئەو کاتەی کە هێڵی سازشت دەسەڵاتداری فەڵەستین بوو، بەو ئەنجامە دەگەین کە ئەمڕۆ ئاسایشی فەڵەستینییەکان باشترە. ئەگەرچی هێشتا ڕژێمی زایۆنیستی تاوان دەکات بەڵام مەودای نێوان کردەوەکانی زایۆنیستەکان لە قۆناغەکانی ڕابردوو تا ئێستا، مەودایەکی زۆرە. ئەمەش لە کاتێکدایە کە حکومەتی ئێستای ڕژێمی زایۆنیستی لە ڕووی تاوانەوە کەمتر لە حکومەتەکانی ڕابردوو نییە، نتانیاهۆ تاوانبارتر لەو کەسانەیە کە لە ڕابردوودا بەرپرسیاریەتییان لە ئەستۆ بووە، بە تایبەت لە شارۆن.
سەعدوڵڵا زارعی پرسیاری ئەوەی کرد کە بۆ زایۆنیستەکان توانای ئەوەیان نییە بە ئاسانی هەنگاوێک لە دژی فەڵەستینییەکان بنێن؟ و وتی: خۆڕاگری لەوەدا سەرکەوتوو بووە کە هێزی خۆی لەم قۆناغەدا بسەلمێنێت. هۆکاری دیکەی بۆ شکستی هێڵی سازشت دەگەڕێتەوە، هێڵی سازشت بۆ ئەوەی کە بتوانێت لە فەڵەستین قسەی یەکەم بکات، پەنای بۆ هەموو ڕێگایەک دەبرد. ئەمریکییەکان و ئەورووپییەکانیش پاڵپشتییان لەم هێڵە دەکرد، هەروەها ژمارەیەک لە وڵاتانی عەرەبیش بە هەمان شێوە پاڵپشتییان لێدەکرد، لە ناوخۆی فەڵەستین بەشێک لە ڕێکخراوە کۆنەکان هەبوون کە پاڵپشتییان لە هێڵی سازشت دەکرد.
ناوبراو لە درێژەدا وتی: ژمارەیەک لە ڕێکخراوە سەربازییەکانی فەڵەستین وەک بزوتنەوەی فەتح، لەو کاتەدا پاڵپشتییان لە هێڵی سازشت دەکرد. بە پێی ئەوەی کە هێڵی سازشت توانای هیچ هەنگاوێکی کرداریی بۆ فەڵەستینییەکان نەبوو، چەشنێک هەڵگەڕانەوەی ڕای گشتی بەرامبەر بەوان بینرا، ئەگەر لە سەر هەر دوو هێڵی سازشت و خۆڕاگری لە فەڵەستین دەنگدان بکرێت، ئەستەمە کە هێڵی سازشت بتوانێت لە سەدا دوو یان سێی دەنگەکان بە دەست بێنێت.
زارعی لە درێژەی لێدوانەکانیدا ئاماژەی بە دۆخی ناوخۆیی ڕژێمی زایۆنیستی دا و وتی: ڕژێمی زایۆنیستی ئەمڕۆ لە ڕووی ناوخۆییەوە لە گەورەترین قەیراندایە، کاتێک دۆسیەی ڕژێمی زایۆنیستی تاوتوێ دەکەین بەوە دەگەین کە لە هیچ قۆناغێک لەم ئاستەدا ناکۆکی ناوخۆیی لەوێدا نەبووە، ئێستا حکومەت ڕوبەڕوی کۆمەڵە کێشەیەک بووەتەوە.
ئەو شارەزایەی کاروباری فەڵەستین وتی: لەم قۆناغەدا نتانیاهۆ ڕوبەڕوی لایەنە چەپەکان بووەتەوە کە تا دە ساڵی ڕابردوو هێزێکی زۆریان هەبوو، ئەو لایەنانە ئەمڕۆ بووەنەتە ئۆپۆزسیۆنێکی تا ڕادەیەک بەهێز، ئەوان لە پەرلەمانی ڕژێمی زایۆنیستی 53 کورسییان هەیە، لە ڕاستیدا 53 کورسی لە کۆی 120 کورسیی پەرلەمانی ڕژێمی زایۆنیستی لای بنێت و لاپیدە، ئەو ئۆپۆزسیۆنە کۆشکی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانیان گەمارۆ داوە و هەڕەشەی ڕووخانی حکومەتیان کردووە. لە ڕاستیدا ڕەخنەی لایەنە چەپەکان لە سەر نتنایاهۆ گەیشتووەتە ڕەخنە لە ڕژێمی زایۆنیستی. بەم هۆیەوە هرتزۆگ سەرۆکی ئێستای ڕژێمی زایۆنیستی وتی کە ئەم ڕەوتە ئیسرائیل دەڕووخێنێت. نتانیاهۆش لە وتارێکدا بەرامبەر بە نەیارانی وتی کە لە هیچ قۆناغێکدا ڕوبەڕوی ئۆپۆزسیۆنی وەها نەبووینەتەوە.
ناوبراو لە کۆتاییدا وتی: ئەم بابەتانەش قووڵایی ناکۆکییە ناوخۆییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی دەخاتە ڕوو. وێڕای ئەوەی کە بابەتی ناکۆکییە ناوخۆییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی تەنیا کێشەی نێوان لایەنە سیاسییەکان نییە بەڵکوو حکومەت و دەزگا ئەمنییەکانیش ناکۆکییەکی زۆریان هەیە. پاش پێنج هەڵبژاردن لە ماوەی چوار ساڵی ڕابردوو، نتانیاهۆ بە هاوپەیمانی پێنج تا شەش لایەن حکومەتی پێکهێناوە. دەزگای دادوەری شیاوبوونی یەکێک لە وەزیرەکانی ڕەتکردووەتەوە کە یانزە کورسی پەرلەمانی هەیە، ئەو کەسەش ئەندامی یەکێک لە پارتە توندڕۆکانی زایۆنیستە و ڕایگەیاندووە کە لە حکومەت دەکشێتەوە. ئەگەر یانزە کورسی لە 64 کورسییەکەی سەر بە نتانیاهۆ کەم بکرێتەوە، کورسییەکان بۆ نیوە دادەبەزێت و زایۆنیستەکان بە ناچار دەبێت پەنا بۆ هەڵبژاردنی شەشەم ببەن و ئەمەش لە هەر کاتێکی دیکە زیاتر پێمان دەڵێت کە ئەو ڕژێمە بەرەو هەڵوەشانەوە و ڕووخان دەڕوات./.