جام کوردی | JAMEKURDI
هه‌ینی, كانونی دووه‌م 27, 2023
فارسی
No Result
View All Result
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
No Result
View All Result
جام کوردی | JAMEKURDI
No Result
View All Result
Home جیهان ئاسیا

ئایەتوڵڵا ڕەئیسی: هەوڵەکانی دوژمنان لە دژی سوپای پاسداران شکست دێنێت

جام کوردی – سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند کە هەوڵەکانی دوژمنان لە دژی سوپای پاسداران بۆ شکستی تیرۆریزمی داعش لە لایەن سوپاوە دەگەڕێتەوە و بە دڵنیاییەوە کە ئەو هەوڵانە وەک هەمیشە تووشی شکست دەبێت.

كانونی دووه‌م 22, 2023
in ئاسیا, ئەمریکا, ئەورووپا, جیهان, سیاسی, هەڵبژاردەی سەرنووسەر
0
ئایەتوڵڵا ڕەئیسی: هەوڵەکانی دوژمنان لە دژی سوپای پاسداران شکست دێنێت
0
SHARES
5
VIEWS
Share on FacebookShare on Twitter

بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئایەتوڵڵا ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لە میانەی پێشکەشکردنی پرۆژەپێشنیاری یاسای بودجەی ساڵی 1402 ی کۆچی هەتاوی لە پەرلەمان ڕایگەیاند کە سەرەڕای هەموو دوژمنایەتی و پیلانگێڕییەکان، ئامادەبوون و پشوودرێژیی خەڵک وایکردووە دوژمنان شکست بێنن.

ناوبراو سەبارەت بە بڕیارەکەی پەرلەمانی ئەورووپا لە دژی سوپای پاسداران وتی: هیچ سوپا و هێزێکی چەکدار هێندەی سوپای پاسداران لە شەڕی دژ بە تیرۆریزم سەرکەوتوو نەبووە، ئەمەش لە لایەن وڵاتانی جیاجیای جیهانەوە دانی پێدا نراوە و تەنانەت بەرپرسانی باڵای سەرتاسەری ناوچەکەش دانیان بەوەدا ناوە کە سوپا لە شەڕی دژ بە تیرۆریزم ڕۆڵی یەکەمی بووە.

سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران وتی: هەر لەم ماوەیەدا بە چەندین جار بەرپرسانی ناوچەکە بە ئێمەیان ڕاگەیاند کە ئەگەر سوپا، شەهید حاجی قاسم سولێمانی و تێکۆشانەکانی سوپا نەدەبوو، ئێستا هەلومەرجی ناوچەکە شوازێکی دیکەی دەبوو.

ئایەتوڵڵا ڕەئیسی ستایشی کار و چالاکییەکانی سوپای پاسدارانی کرد و وتی: ئەوانەی کە ئەمڕۆ لە دژی سوپای پاسداران بڕیار دەدەن، لە پاڵپشتیکردنی خەڵک لە لایەن سوپاوە توڕەن، بەڵام هەوڵەکانی ئەوان وەک هەمیشە چارەنووسی شکست دەبێت./.

Previous Post

ئێران سووکایەتیکردنی سویدی بە قورئانی پیرۆز ئیدانە کرد

Next Post

حزبوڵڵای لوبنان: لە بەرامبەر سووکایەتیکردن بە قورئانی پیرۆز بێدەنگ نابین

Next Post
حزبوڵڵای لوبنان: لە بەرامبەر سووکایەتیکردن بە قورئانی پیرۆز بێدەنگ نابین

حزبوڵڵای لوبنان: لە بەرامبەر سووکایەتیکردن بە قورئانی پیرۆز بێدەنگ نابین

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

five × 4 =

Browse by Category

  • ئابووری
  • ئاسیا
  • ئەفریقا
  • ئەمریکا
  • ئەورووپا
  • جیهان
  • دسته‌بندی نشده
  • زانست و تەندرووستی
  • ڕاپۆرت
  • سیاسی
  • ڤیدیۆ
  • کەلتوری
  • کۆمەڵگا
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • گۆڤاره‌کان
  • مەڵتی میدیا
  • نوێترین هەواڵ
  • هەڵبژاردە
  • هەڵبژاردەی سەرنووسەر
  • وتار
  • وتووێژ
  • وەرزش
  • وێنە
  • About
  • Advertise
  • Contact
  • Privacy & Policy

© 2020

No Result
View All Result
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • زبان فارسی

© 2020