بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەگەرچی داعش لە لایەن ڕۆژئاوا و بە سەرکردایەتی ئەمریکا بۆ کوشتنی موسڵمانان پێکهێنرابوو بەڵام ئەندامەکانی زیاتر لەمە بیریان دەکردەوە و ئەویش سووتاندن و ڕووخاندنی جیهان بوو.
قەیرانی سوریا کە لە ساڵی 2011 دەستیپێکرد بە خێرایی بووە ئامرازێک بۆ ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی و پەرەیان بەم قەیرانە دا، ئەگەرچی پێشتر ئامادەکارییان بۆ کردبوو.
ساڵی 2011 وەرزی شۆڕش لە چەند وڵاتێکی عەرەبیی ناوچەکانی ڕۆژئاوای ئاسیا و باکوری ئەفریقا بوو، دەستپێکی ئەم شۆڕشە سەرەتا لە تونس بوو و خەڵکی ئەو وڵاتە لەوەدا سەرکەوتن کە کۆتایی بە دەسەڵاتەکەی بن عەلی بێنن و حکومەتێکی سەرهەڵداوی شۆڕش لەو وڵاتە دەسەڵاتی بە دەستەوە گرت و دواتر بەداخەوە ئەو شۆڕشە بەلاڕێدا برا و لە پیلانگێڕییەکی وڵاتانی ڕۆژئاوا بە تایبەت فەرەنسا کەسانی دیکە دەستیان بە سەر بەرهەمەکانی شۆڕشدا گرت و بەمەش شۆڕشی گەلی تونس بە ئەنجام و ئامانجەکانی نەگەیشت.
شۆڕشی گەلی میسر و لە پاش ئەوەش گەلی لیبیا لە گۆڕانکارییەکانی دیکەی ئەو سەردەمە بوو، ئەگەرچی گەلانی ئەو دوو وڵاتەش دەسەڵاتی حوسنی موبارەک و مەعمەر قەزافییان ڕووخاند، بەڵام ئەو شۆڕشانەش تووشی هەمان چارەنووسی تونس بوو و بە ئامانجەکانی نەگەیشت.
شۆڕشی دوایی لە وڵاتی بەحرەین ڕوویدا و سەرەڕای هەوڵەکانی خەڵک، بە دەستێوەردانی سعوودیە و ئەمریکا هێشتا بە ئاکام نەگەیشتووە بەڵام خەڵک درێژەیان بە ڕێگای ڕووخاندنی ڕژێمی ئالی خەلیفە داوە.
قەیرانی سوریاش لە هەمان سەردەمی ناسراو بە بەهاری عەرەبی بوو بەڵام جیاوازتر لەوەی کە لە وڵاتانی تونس، میسر، لیبیا و بەحرەین بینرا و ساڵی 2011 لە درعای باشوری ئەو وڵاتە زەنگی قەیرانێکی گەورە لێدرا.
بە دەستپێکردنی قەیرانی سوریا، خەڵک و سوپای ئەو وڵاتە تووشی لێکترازان بوون بەڵام بە خێرایی بەو ئەنجامە گەیشتن کە ئەم پیلانگێڕیی دوژمنانە.
بە دەستپێکردنی قەیرانی سوریا هێزی قودسی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران بە فەرماندەیی حاجی قاسم سولێمانی و بە ناردنی ڕاوێژکارانی سەربازی، هاوکارییەکانی بۆ گەل و حکومەت و سوپای سوریا دەستپێکرد.
لە هەنگاوە گرنگ و کاریگەرەکانی حاجی قاسم سولێمانی لە سوریا کە بەهێزبوونی بەرەی خۆڕاگری ئیسلامیی دژ بە ڕژێمی زایۆنیستی بوو، پێکهێنانی گرووپە خۆڕاگرییەکان بە ناوەکانی فاتمیون، زەینەبیون، حەیدەریون، حوسێنیون و فاتحین بوو، ئەو لەشکرانەی کە کارنامەیەکی درەوشاوەیان لە شەڕی دژ بە تیرۆریستان هەیە و ئەنجامەکەشی شکستی گرووپە تیرۆریستییەکانی سوریا بە هاوکاری سوپای ئەو وڵاتە بووە. ئەڵبەت پێویستە بوترێت کە ئامانجی گەورە و کۆتایی ئەم لەشکرانە بە ئەزموونێکی زۆری سەربازییەوە لە ئاکامدا دەگاتە لەناوبردنی ڕژێمی داگیرکاری زایۆنیستی.
یەکێکی دیکە لە هەنگاوەکانی شەهید سولێمانی لە سەردەمی ژیانی پیرۆزی خۆی، پێکهێنانی حەشدی شەعبی پاش فەتوای جیهادی ئایەتوڵڵا سیستانی مەرجەعی گەورەی شێعەکانی عێراق بوو، ئەو هێزانەی کە نەک تەنیا لە شەڕی دژ بە داعش سەرکەوتوو بوون، بەڵکوو بوونەتە یەکێک لە هێزە گەورەکانی بەرەی خۆڕاگری ئیسلامیی دژ بە ڕژێمی زایۆنیستی لە ناوچەکە.
لە ساڵی 2014 کە گرووپی تیرۆریستی داعش بە گواستنەوەی بەشێک لە هێزەکانی لە سوریاوە لە ماوەی 3 ڕۆژدا نزیکەی لە سەدا 45 ی خاکی عێراقی داگیر کرد، ڕۆڵی کاریگەری حاجی قاسم دیسانەوە بینرا، ئەو فەرماندە ئازا و لێهاتوە لە هەمان ڕۆژانی سەرەتایی هێرشەکانی داعش بۆ خاکی عێراق بە تایبەت لە کاتی پەلاماردانی شاری هەولێر هاوکاری هێزی پێشمەرگەی کوردستانی کرد و ئەمەش وایکرد کە سوپا و هێزە چەکدارەکانی دیکەی عێراق لە بەرەکانی شەڕدا بە ورەیەکی نوێ ڕێگرییان لە پێشڕەوییەکانی داعش کرد. ئەنجامی هەوڵەکانی شەهید سولێمانی لە ساڵی 2017 گەیشتە شکستی داعش لە عێراق لە ماوەیەکی کەمتر لە سوریاش ئەوە بینرا و ئەو شکستەش لە ڕاستیدا شکستی ئەمریکا و ڕۆژئاوا و پیلانەکانیان لە ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا بوو.
بە شکستی داعش لە عێراق و سوریا ئاسایش و سەقامگیری نەک تەنیا بۆ ئەم دوو وڵاتە بەڵکوو بۆ جیهان بە گشتی گەڕایەوە، لە بەر ئەوەی کە داعش چیدی گوێڕایەکی وڵاتانی پێکهێنەر و پاڵپشتی نەبوو و پلانی کردەوەی تیرۆریستیشی لە وڵاتانی ڕۆژئاوا هەبوو. ئەگەر تێکۆشانی سوپای پاسداران و گرووپەکانی خۆڕاگری بە فەرماندەیی حاجی قاسم سولێمانی نەدەبوو، وڵاتانی ڕۆژئاوا دەیان کردەوە خوێناوییان دەبینی و بۆ ئەمەش دەبێت وەک خەڵکی ناوچەکە قەدرزانی سوپای پاسداران بن.
ئەڵبەت وڵاتانی ڕۆژئاوا وانەی پێویست لە پاڵپشتیکردنی گرووپە تیرۆریستییەکان وەردەگرن و ئەمەش وانەیەکی مێژووییە کە تا ئێستا ئەوان لەبیریان کردووە بەڵام کاتی خۆی بەم ڕاستییە دەگەن کە بەرهەمی پاڵپشتیکردنی گرووپە تیرۆریستییەکانی وەک مونافقین و داعش چی دەبێت./.