بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پسپۆڕان و شارەزایانی بواری پزیشکی ڕایانگەیاندووە کە نەمانی هەستیاری لە گەڵ تێپەڕبوونی تەمەن بەندە بەوەی کە چ جۆرە هەستیارییەک هەیە.
ئەوان ڕایانگەیاندووە کە هەستیاری بە شیری مانگا و هێلکە و گەنم و سۆیا بە تێپەڕبوونی کات کەم دەبێتەوە بەڵام هەستیاری بە فستق و گوێز و کونجی و ماسی بە درێژانیی تەمەن بەردەوام دەبێت.
بە وتەی ئەو شارەزایانە، هەستیاری پەیوەست بە شیر و هێلکە لە زۆرێک لە کۆرپە و منداڵاندا باوە بەڵام زۆربەیان چاک دەبنەوە.
ئەوان هەروەها ڕایانگەیاندووە کە زۆر دەگمەنە لە تەمەنی گەورەییدا هەستیاری بە خواردنێکی وەک شیری مانگا هەبێت. لە ڕاپرسییەک بە بەشداری هەزاران منداڵ لە ئەورووپا کە لە تەمەنی منداڵیدا هەستیارییان هەبووە بەڵام لە تەمەنی خوێندندا جارێکی دیکە پشکنین بۆ ئەوان کرا کە ئەو هەستیارییەیان نەمابوو./.