بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، تا ئێستا سێ چارەسەری سەرکی بۆ ئەو جۆرە بەردانە هەیە کە بریتین لە:
شکاندنی دەرەکی:
لە ناو خەڵک بە لەیزەر دەناسرێت، هەرچەندە ئەم چارەسەرە لەیزەر نییە، بەڵکوو شەپۆلی دەنگییە و بەکار دێت بۆ ئەو بەردانەی کە قەبارەیان لە 20 ملم بچووکترە و شوێنی لەبارە بۆ هاتنەوە خوارەوە.
نازووڕی نەرمی گورچیلە:
ئەم جۆرە نوێترین و داهێنانەترین جۆری چارەسەرە کە زانستی ئەمڕۆ پێی گەیشتووە بۆ چارەسەرکردنی بەردی ناو گورچیلە و بەکار دێت بۆ ئەو بەردانەی کە قەبارەیان لە 20 ملم بچووکترە لە هەر جێگایەکی گورچیلە بێت.
نەشتەرگەریی کونکردنی گورچیلە:
ئەم نەشتەرگەرییە بەکار دێت بە تایبەت بۆ ئەو بەردانەی کە قەبارەیان لە 20 ملم زیاترە بەڵام لە هەندێک حاڵەت بۆ بەردی بچووکتری وەک 10 تا 20 ملم بەکار دێت.
نەشتەرگەری دڕاندنی گورچیلە کە پێشتر بەکار دەهات بۆ چارەسەرکردنی زۆربەی دەردەکانی گورچیلە، لە ئێستادا زۆر بە کەمی بەکار دێت بە هۆی دۆزینەوەی جۆرەکانی دیکەی چارەسەر کە لە سەرەوە ئاماژەیان پێدراوە./.