بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پسپۆڕانی خۆراک لە توێژینەوەکانیان بەوە گەیشتوون کە میوەی لالەنگی وەک کلیلی تەندرووستی و جوانی دادەنرێت و هاوکارێکی زۆرە بۆ هێشتنەوەی جوانی کەسەکان.
هۆکاری ئەم سوودەی لایەنگیش بۆ زۆری ڤیتامین C دەگەڕێتەوە کە بڕێکی زۆر لەم ڤیتامینەی تێدایە و هاوکار دەبێت لە زیادکردنی کۆلاجین لە جەستەی کەسەکاندا و ئەم کۆلاجینەش وا دەکات کە پێست توندتر دەربکەوێت و ساف و ڕوونتر بێت.
لە گەڵ ئەوەشدا لالەنگی بڕێکی باش ڤیتامین A ی تێدایە کە بە بیتاکارۆتین ناسراوە و هاوکاری خانەکانی جەستە دەکات لە نوێبوونەوەدا./.