بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا سەبارەت بە ڕێکەوتنی ناوەکی و دانوستانەکانی هەڵگرتنی گەمارۆکان وتی: ڕێگای ئاڵوگۆڕی پەیامەکان بەردەوامە. لە بڕیارەکەی پەرلەمانی ئەورووپا خاڵیک هاتووە کە دەبێت بە سەر ڕێکەوتنی ناوەکیدا تێپەڕ بین و ڕایبگەێنین کە ئەو ڕێکەوتنە چیدی گرنگیی نییە. ئەوەی کە وڵاتانی ڕۆژئاوا لە درووشمەکانیان بۆ ئاڵۆزکردنی ڕەوشی ناوخۆیی ئێران لە کاتی ئاژاوەگێڕییەکان ئاماژەیان پێدەدا بەڵام لە پەرلەمانی ئەورووپا ئەو خاڵە دەنگی نەهێنا بە هۆی ئەوەی کە پەیامەکان هێشتا ئاڵوگۆڕ دەکرێت.
ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە ناتوانێت وردەکارییەکان لە سەر ئەم هەواڵە ئاشکرا بکات، وتی: لە پێناو گەیشتن بە ڕێکەوتن چەند ڕێگایەکمان دیاری کردووە کە پێم وایە لە داهاتوویەکی نزیکدا یەکێک لەو ڕێگایانە جێبەجێ دەکرێت و لە هەمان کاتدا لە وەڵامی پەیامی بەردەوامی ئەمریکییەکان، ئێمە چوارچێوەیەکمان داڕشتووە و بە پێی ئەوە دەچینە پێشەوە.
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وتی: لەو بڕوایەدام بەدەر لەوەی کە ڕێکەوتنی ناوەکی بە چ ڕادەیەک دەتوانێت کاریگەریی هەبێت، ئەگەر لایەنی بەرامبەر بە پێی ئەوەی کە لە پەیامە فەرمییەکاندا بە ئێمە دەڵێت و ئەو ڕێکەوتنانەی کە پێکەوە هەوڵی بۆ دەدەین، ئیرادە و خواستی جیدیی هەبێت و بەرژەوەندییەکانی ئێمە دابین بکرێت، لایەنەکانی بەرامبەر بژاردەیەکی دیکەیان نییە. بەم هۆیەوە کە بڕیارەکەی پەرلەمانی ئەورووپا ئەو خاڵە سڕایەوە و بەم هۆیەوە ئەمریکییەکان کە زووتر لە وڵاتانی ئەورووپی بەوە گەیشتن کە لە ئاژاوەگێڕییەکانی ئێران بە شتێک ناگەن و هیچ ڕوو نادات، زووتری پەیامیان دا و جەخت و پێداگری لە سەر گەڕانەوە بۆ ڕێکەوتنی ناوەکی دەکەنەوە.
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران وتی: هەرچەندە ئەمریکییەکان بەردەوام درێژە بەم سیاسەتە دووڕووییەی خۆیان دەدەن، بەڵام بۆ ئێمە لە وەزارەتی دەرەوە پەیامی دیپلۆماسی و ئەوەی کە ڕوو دەدات، گرنگە و هەر کات هەست بەوە بکەین بەرژەوەندییەکانی گەل لە خاڵێکدایە کە دابین دەکرێت، لەو چوارچێوەیەدا بڕیار دەدەین و جێبەجێشی دەکەین.
ناوبراو بە ئاماژە بە بڕیارەکەی پەرلەمانی ئەورووپا لە دژی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران و وتووێژەکەی لە گەڵ بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا وتی: ئەمڕۆ لە ئەورووپا شتێک بە ناوی عاقڵمەندی بوونی نەماوە و هیوادارین لە ئەنجومەنی وەزیرانی یەکێتی ئەورووپا ئەو هەڵەیە دووبارە نەبێتەوە و بۆرێڵ بە ڕاشکاوانە وتی کە ئەوان تەنیا ویستی ئەوەیان هەبووە کە نیگەرانییەکانیان باس بکەن./.