بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەمیرە موسەوی وتی: سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران بە هێزێکی نیشتمانی – ئێرانی دەناسین کە بیر لە کەرامەتی گەلی ئێران دەکاتەوە، ئێمە ئەوەمان نەبینیوە و نەبیستووە کە ئەم هێزەی ئێران دەسدرێژی بکاتە سەر وڵاتێکی دیکە و دەزانین کە فەرماندەکانی سوپا بانگهێشتی ئاشتی لە نێوان گەلان و حکومەتەکاندا دەکەن.
ئەو سیاسەتمەدارە عێراقییە وتی: ئەمە دیمەنێکە کە ئێمە لە سوپای پاسداران دەیناسین، ئەو سوپایەی کە بۆ پێشکەوتنی ئێران گیان دەدات و داوای سیستەمێکی دادپەروەرانەی نێودەوڵەتی دەکات.
موسەوی وتی: ئەوەش دەزانین کە وڵاتانی ڕەوتی ستەمکاری جیهانی تووشی چەندین قەیرانی مەترسیدار بوون و بەم هۆیەوە پێشکەوتنی وڵاتانی ئیسلامییان ناوێت و لە هەموو ئامرازێک بۆ سزادانی وڵاتانی دیکە کەڵک وەردەگرن.
وتیشی کە کاتێک ئێران ڕاپەڕینی کرد و ڕەوتی پێشکەوتنی دەستیپێکرد، وڵاتانی دوژمن سەرجەم هەوڵەکانیان بۆ ڕاگرتنی بەکار هێنا و گەمارۆیەکی توند لە دژی ئەم وڵاتە بینرا بەڵام کاتێک ئەوەیان بینی کە سزا و گەمارۆکان بە شوێنێک ناگات و ئیرادەی گەلی ئێران ناشکێنێت، پەنایان هێنایە دژایەتی سوپای پاسداران و ئەڵبەت ئەمەش جێی سەرسوڕمان نییە کە ڕەوتی ستەمکاری جیهانی دەسدرێژی دەکاتە سەر توانا ناوخۆییەکانی گەلانی دیکە و سەرجەم پیرۆزییە مرۆڤییەکان و کەرامەتی گەلانی دیکە دەکاتە ئامانج./.