بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاری دوورخستنەوەی مستەفا غالب مەخیف سەرۆکی بانکی ناوەندیی ئەم وڵاتەی دەکرد. ناوبراو پێشتر داوای دەست لە کار کێشانەوەی پێشکەش بە سەرۆک وەزیرانی عێراق کردبوو.
سەرۆک وەزیرانی عێراق هەروەها عەلی عەلاق سەرۆکی پێشووی بانکی ناوەندی ئەم وڵاتەی وەک سەرۆکی نوێ بە وەکالەت دەستنیشان کرد.
لە بڕیارێکی دیکەدا سەرۆک وەزیرانی عێراق بەڕێوەبەری بانکی بازرگانی عێراقی لە پۆستەکی دوورخستەوە و بیلال حەمدانیی وەک بەڕێوەبەری بانکەکە دەستنیشان کرد.
بڕیارەکانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کاتێکدایە کە ماوەی چەند مانگێکە بەهای دیناری عێراق لە بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی دابەزینی بەرچاوی هەبووە و تا ئێستا ڕێکارەکانی حکومەت و بانکی ناوەندی لەوەدا سەرکەوتوو نەبووە نرخی دۆلار بۆ دۆخی پێشوو بگەڕێنێتەوە./.