بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە سوودە تەندرووستییەکانی خواردنی گوڵەبەڕۆژە دەتوانین ئاماژە بەم خاڵانەی خوارەوە بدەین:
لە نەخۆشییەکانی دڵ و شێرپەنجە مرۆڤ دەپارێزێت.
بە سوودە بۆ ئەو کەسانەی کێشەی کەم خوێنییان هەیە لە بەر ئەوەی کە دەبێتە هۆی زیادبوونی ڕێژەی خوێن.
خواردنی گوڵەبەڕۆژە سوودی بۆ قژ و ئێسکی مرۆڤ هەیە.
گوڵەبەڕۆژە پڕە لە ڤیتامینەکانی A و D و E کە ئەمەش بۆ گەشەی جەستە و جوانکردنی پێست و ڕێگریکردن لە پیربوونی پێشوەختەی پێست و ددان و ئێسک زۆر بە سوودە.
بۆ ددانەکان بە سوودە و ڕێگری لە کلۆربوونیان دەکات.
بە سوودە بۆ ئەو کەسانەی جگەرە دەکێشن لە بەر ئەوەی کە ڕێگری دەکات لە توشبوونیان بە شێرپەنجەی سی.
ژنانی دووگیان بیخۆن زۆر باشە و بە سوودە بۆ خۆیان و کۆرپەلەکەیان لە بەر ئەوەی کە پڕە لە ترشی فۆلیک./.