بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فۆئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق وتی کە حکومەت هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەی دۆلار دەدات.
ناوبراو وتی: حکومەتی عێراق هەوڵی گەڕانەوەی نرخی پێشووی دینار لە بەرامبەر دۆلار دەدات و ڕۆژانە کۆبوونەوەکان لە گەڵ محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران و ئەندامانی لێژنەی ئابوری بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە بەڕێوە دەچێت.
فۆئاد حوسێن وتی کە سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ چارەسەرکردنی کێشەی دۆلار لە گەڵ ئەمریکییەکان لە پەیوەندیدایە و لە داهاتوویەکی نزیکدا سەردانی واشنتن دەکەین./.