بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا وتی کە بڕیارەکەی پەرلەمانی ئەورووپا لە دژی سوپای پاسدارانی ئێران پێویستی بە بڕیاری دادگا هەیە.
جۆزپ بۆرێڵ وتی کە بە بێ بڕیاری دادگا ناتوانین سوپای پاسدارانی ئێران وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی ناو ببەین.
هەفتەی ڕابردوو پەرلەمانی ئەورووپا بڕیاری بە تیرۆریست ناساندنی سوپای پاسدارانی ئێرانی دەرکرد. ئەمەش لە کاتێکدایە کە سوپای پاسداران تەنیا دامەزراوەی ڕاستەقینەی دژ بە گرووپی تیرۆریستی داعش لە ناوچەکە بووە./.