بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەمڕۆ پێنج شەممە 26 ی کانوونی دووەمی 2023 تاوانەکەی ڕژێمی ڕەگەزپەرستی زایۆنیستیی لە کەمپی جنین لە کەرتی خۆرئاوا کە ژمارەیەکی زۆر شەهید و برینداری لێکەوتەوە، ئیدانە کرد.
ناوبراو ڕایگەیاند کە بێدەنگی و بێ هەڵوێستی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و بانگەشەکارانی مافی مرۆڤ لە وڵاتانی ڕۆژئاوا لە بەرامبەر تاوانی ڕۆژانەی ڕژێمی داگیرکاری زایۆنیستی شەرمەزار دەکرێت.
کەنعانی هەروەها داوای یەک هەڵوێستی و هەنگاوی یەکگرتووی وڵاتانی ئیسلامیی کرد بۆ پاڵپشتی لە گەلی زوڵملێکراوی فەڵەستین و خۆڕاگری ڕەوای ئەوان لە دژی داگیرکارانی زایۆنیست و هەروەها هەنگاوی جیدی بۆ ڕێگری لە تاوانە دژە مرۆیی و تیرۆریستییەکانی ئەو ڕژێمە ڕەگەزپەرستە./.