بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەیدڕەزا سەدرحوسێنی شارەزای کاروباری نێودەوڵەتی سەبارەت بە ئامانجەکانی یەکێتی ئەورووپا لە دوژمنایەتیکردنی ئێران وتی: یەکێک لە گرنگترین ئامانجەکانی وڵاتانی ئەورووپی بە سەرکردایەتی هەر سێ وڵاتی فەرەنسا، ئەڵمانیا و بەریتانیا ئەو شکستانەیە کە لە ماوەی ڕابردوو بە تایبەت لە بواری کاروباری ناوخۆیی ئێران ڕوبەڕوی ئەو وڵاتانە بووەتەوە.
ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە وڵاتانی ئەورووپی هەوڵێکی زۆریان لە پێناو تێکدانی ڕەوشی ناوخۆیی ئێران داوە بەڵام شکستیان هێناوە و گەلی ئێرانیش پاڵپشتییان لەو هەوڵانە نەکرد، وتی: سێ وڵاتی فەرەنسا، بەریتانیا و ئەڵمانیا هەوڵی پاڵپشتیکردنی ئەو کەسانەیان دەدا کە لە ئاژاوەگێڕییەکانی ئەم دواییەی ئێران بە ئامانجەکانی خۆیان نەگەیشتوون.
سەدرحوسێنی وتی: یەکێک لە هۆکارەکانی بڕیارەکەی پەرلەمانی ئەورووپا، ئەو بەڵێنانەی بوو کە سەرکردەی ئەو وڵاتانە بە لۆبی زایۆنیزم و سەرمایەدارانی وڵاتانی خۆیان دابوو کە کۆماری ئیسلامی ئێران لەم ئاژاوەگێڕییەدا بە کۆتایی دەگات و گەلی ئێران شەوی یەلدای ئەمساڵ لە ژێر ئاڵای کۆماری ئیسلامیدا نابن.
بڕیارەکەی پەرلەمانی ئەورووپا سووکایەتیکردن بە گەلی ئێرانە
ناوبراو هەروەها وتی: ئەم هەنگاوەی پەرلەمانی ئەورووپا سووکایەتیکردن و ئیهانەکردنی تەواوی گەلی ئێرانە، لە بەر ئەوەی لە گەلی ئێران و سوپای پاسداران هیچ جیابوونێک لە نێوانیاندا نییە و گەلی ئێرانیش هیچ پاڵپشتێکی بەهێزی وەک سوپای پاسداران نییە.
ئەو شرۆڤەکارە سیاسییە وتی: وڵاتانی ئەورووپی هەوڵی ئەوەیان دەدا بژێوی ژیان و سوپای پاسداران لە تێڕوانینی گەلی ئێراندا بکرێتە دوو بابەتی جیا و بەمەش کەلێنە ناوخۆپییەکانی ئێران زیاتر بکەن.
کاردانەوەی ئێران
سەیدڕەزا سەدرحوسێنی وتی: کاردانەوەی وەزارەتی دەرەوە و نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەکان و هەروەها پەرلەمانی ئێران وەک نوێنەری گەلی ئێران لە بەرامبەر ئەم بڕیارەدا زۆر لۆژیکی و بە دوور لە هەستیاری بووە، لە بەر ئەوەی کە زۆربەی شارەزایانی سیاسی لەو بڕوایەدا بوون کە بڕیارەکەی پەرلەمانی ئەورووپا هەنگاوێکی سیاسی و بێ کاریگەرە و بەم هۆیەوە لە بەرامبەر ئەو بڕیارەی پەرلەمانی ئەورووپا کاردانەوەیەکی شیاو لە پێناو بێ کاریگەرکردنی گیرایەبەر.
دوژمنایەتییەکان لە دژی گەلی ئێران بەردەوام دەبێت
سەدرحوسێنی سەبارەت بە ئەگەری دووبارەکردنەوەی وەها بڕیارێک لە لایەن یەکێتی ئەورووپاوە لە دژی گەلی ئێران وتی: نابێت ئەوە لە بیر بکەین کە دوژمنان لە دژایەتیکردنی گەلی ئێران بەردەوام دەبن و بە تایبەت زایۆنیستەکان کە بەر هەر شێواز و لە ڕێگای هەر ئامرازێکەوە لە دوژمنایەتییەکان بەردەوام دەبن. بە دڵنیاییەوە دوژمنانی پێشکەوتن و گەشەی گەلی ئێران هەوڵی دۆزینەوەی دەرفەتێک دەدەن بۆ دەستپێکردنی پیلانگێڕیی نوێ و ئەڵبەت گەلی بوێری ئێران لە بەرامبەر پیلانگێڕیی دوژمنان ئەوەیان سەلماندووە کە دەتوانن و توانای ئەوەیان هەیە کە بە پێی ئەو دوژمنایەتییانە کاردانەوەیان هەبێت.
ئەو شرۆڤەکارە نێودەوڵەتیە وتی: خاڵی گرنگ و سەرەکی ئەوەیە کە بڕیارەکەی پەرلەمانی ئەورووپا و سێ وڵاتی فەرەنسا، ئەڵمانیا و بەریتانیا و هەنگاوەکانی هاوشێوەی داهاتوو بەشێک لەو پیلانەی شەڕی هەمەلایەنەیە لە دژی ئێران کە لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوو لە ئاژاوەگێڕییەکاندا بینرا کە لە قۆناغە جیاجیاکاندا بەشێک لەم شەڕە خۆی پیشان دەدات کە ئەڵبەت ڕێگای شکستی ئەم شەڕەش، ئامادەیی هەمەلایەنەی گەل و حکومەتی ئێرانە./.