بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ساڵح عاروری لە کاردانەوەی بەرامبەر بە شەهید و برینداربوونی 29 کەس لە تاوانەکەی ئەمڕۆی کەمپی جنین لە لایەن ڕژێمی زایۆنیستییەوە، وتی کە ڕژێمی داگیرکار باجی تاوانەکەی جنین و کەمپەکەی دەدات و وەڵامی خۆڕاگریش دوا ناکەوێت.
ناوبراو وتی: ئیرادەی ئێمە بەهێزترە لە تاوانەکانی ڕژێمی داگیرکاری زایۆنیستی و جنین و کەرتی خۆرئاوا و دانیشتووانەکەی بە سەرکەوتوویی دەمێننەوە و ئەم هێرشانەش تەنیا هێز و ئیرادەی خەڵکەکەی ئێمە زیاتر دەکات./.