بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نووسینگەی هاوئاهەنگی کاروباری مرۆڤدۆستانەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی چوارشەممە 25 ی کانوونی دووەمی 2023 ڕایگەیاند کە 17 ملیۆن و 300 هەزار کەس لە یەمەن پێویستیان بە هاوکاری هەیە.
لە بەیاننامەکەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکاندا هاتووە کە بۆ هاوکاریکردنی ئەو ژمارەیە لە خەڵکی یەمەن پێویست بە 4 ملیار و 300 ملیۆن دۆلارە.
ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاندووە کە لە ساڵی 2023 هەوڵ دەدرێت هاوکاری بەپەلە بۆ 14 ملیۆن کەس لە دانیشتووانی یەمەن دابین بکرێت.
لەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە لە ساڵی 2023 دوو لە سەر سێی دانیشتووانی یەمەن پێویستیان بە هاوکاری مرۆڤدۆستانە و پاڵپشتی هەیە.
هەروەها ڕۆژی چوارشەممە 172 ڕێکخراو و دامەزراوەی نێودەوڵەتی مافی مرۆڤ داوای ڕاگرتنی کارەساتی مرۆیی لە یەمەن و کۆتایی هێنان بە گەمارۆی سەر ئەم وڵاتەیان کرد./.