بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەختیار ڕەحمانی پور ڕایگەیاند کە گومرکی کرماشان بە هەبوونی 5 دەروازەی سنوری فەرمی لە گەڵ بەشی کوردی و عەرەبیی عێراق، خاوەن توانایەکی زۆر باشە لە ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکانی نێوان ئێران و عێراق.
ناوبراو وتی کە لە ماوەی 10 مانگی ڕابردووی ساڵی 1401 ی کۆچی هەتاوی لە سەدا 38 ی ڕێژەی هەناردەی ئێران بۆ عێراق لە ڕێگای سنورەکانی پارێزگای کرماشانەوە کراوە.
ڕەحمانی پور وتی: لەم ماوەیەدا 2 ملیار و 239 ملیۆن دۆلار کاڵا بە کێشی 5 ملیۆن و 683 هەزار تەن لە ڕێگای هەر 5 دەروازە سنورییەکەی پارێزگای کرماشانەوە هەناردەی عێراق کراوە کە لە ڕووی بەهاوە لە سەدا 3 و لە ڕووی کێشەوە لە سەدا 8 گەشەی هەبووە.
بەڕێوەبەری گشتی گومرکی پارێزگای کرماشان هەروەها ڕایگەیاند کە لە ماوەی 10 مانگی ڕابردووی ئەمساڵی کۆچی هەتاوی نزیکەی 54 ملیۆن دۆلار کاڵا بە کێشی 7 هەزار و 471 هەزار تەن هاوردەی کرماشان کراوە کە بەراورد بە ماوەی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو لە سەدا 5 گەشەی هەبووە.
ڕاشیگەیاند کە لە ماوەی ئاماژەپێکراودا یەک ملیار و 320 ملیۆن دۆلار کاڵا بە کێشی یەک ملیۆن تەن لە ڕێگای هەر دوو دەروازەی سنوریی پەروێزخان و خۆسرەوی ترانزێت کراوە کە بەراورد بە ماوەی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو لە سەدا 130 گەشەی هەبووە./.