بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئیسماعیل هەنیە بە توندی ڕەخنەی لە سەرکوتکردنی دیلەکانی فەڵەستین لە گرتووخانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی گرت و وتی کە ئەم تاوانە بە فەرمانی ئیتمار بن گویر وەزیری ئاسایشی ناوخۆیی ئەم ڕژێمە دەکرێت.
ئاژانسی سەما لە سەر زاری هەنیە ڕایگەیاند کە هێرش کراوەتە بەشی هەشتەمی گرتووخانەی ” النقب ” و ژمارەیەک لە دیلەکانی جنین لەو گرتووخانەدا گواستراونەتەوە. هێزەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە گرتووخانەی ” مجدو ” 18 دیلیان خستووەتە ژووری تاکەکەسی لە گرتووخانەی ” عوقر ” و پرۆسەی سەرکوتکردنی دیلەکان تا ئێستاش بەردەوامە.
سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس ڕایگەیاند: پرۆسەی سەرکوتکردنی دیلەکان لە پێناو پرۆژە تیرۆریستییەکەی کابینەی بنیامین نتانیاهۆیە و لە لایەن بن گویرەوە بەڕێوە دەبرێت.
ئیسماعیل هەنیە ڕایگەیاند: ناوچەکە بەرەو ئاڵۆزییەکی کەم وێنە دەڕوات و شەڕ و پێکدادانەکان لە گرتووخانەکاندا نامێنێتەوە لە بەر ئەوەی کە گەلی فەڵەستین دیلەکانی خۆی لەم شەڕەدا بە تەنیا ناهێڵێتەوە. هەر بۆیە پێویستە سەرکردەی وڵاتانی جیهان بۆ ڕاگرتنی تاوانەکانی بن گویر و کابینە توندڕۆکەی نتانیاهۆ دەست بە جوڵە بکەن و ئەوان کەتوونەتە بەردەم تاقیکردنەوەی ڕاستەقینە./.