بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین هەڵوێستی تورکیا و بە تایبەت ئیماراتی لە بەرامبەر چالاکییەکەی شەوی هەینی لە شاری قودسی داگیرکراو ئیدانە کرد.
داود شەهاب ئەندامی باڵای جیهادی ئیسلامی فەڵەستین وتی کە ئیدانەکردنی چالاکییەکەی قودس لە لایەن وەزارەتی دەرەوەی تورکیا و ئیماراتەوە، هەڵگەڕانەوەیە لە هەڵوێستی عەرەبی، ئیسلامی و مرۆیی و خیانەتە لە گەلی فەڵەستین کە ڕۆژانە لە لایەن تیرۆریزمی ڕژێمی زایۆنیستییەوە دەکرێنە قوربانی.
لە لایەکی دیکەوە، تارق سەلما وتەبێژی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین وتی کە هەڵوێستی بەپەلەی ئەمریکا و یەکێتی ئەورووپا لە بەرامبەر چالاکییەکەی قودس، پیشاندەری سیاسەتی دووفاقیی ئەوانە و ڕواڵەتی ڕاستەقینەی ئەو وڵاتانە بۆ بەرگری و پاڵپشتی لە ڕژێمی خوێنڕێژی زایۆنتستی ئاشکرا دەکات.
ناوبراو وتی کە ئەو وڵاتانە و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لە بەرامبەر تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بە تایبەت تاوانەکەی ئەم دواییەی کەمپی ئاوارەکانی جنین بێدەنگ بوون بەڵام چالاکییەکەی قودس ئیدانە دەکەن و بەڵێنی هاوکاری بۆ زایۆنیستەکان دەدەن./.