بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە بەیاننامەکەی حزبوڵڵای لوبناندا هاتووە کە ئەم چالاکییە ترسی خستووەتە دڵی ڕژێمی داگیرکاری زایۆنیستی و لاوازبوونی تەل ئەبیبی لە ڕووی ئەمنییەوە ئاشکرا کردووە.
حزبوڵڵا لە بەیاننامەکەیدا پاڵپشتی خۆیی بۆ گەل و خۆڕاگریی فەڵەستین ڕاگەیاندووە و جەختی لە سەر هەر هەنگاوێک بۆ خۆڕاگری و بەرگری لە بەرامبەر ڕژێمی داگیرکاری زایۆنیستی کردووەتەوە.
لەو بەیاننامەیەدا ڕەخنە لە هەڵوێستی وڵاتانی ڕۆژئاوا و ژمارەیەک لە وڵاتانی عەرەبی گیراوە و هاتووە کە ئەو وڵاتانە لە بەرامبەر تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە کەمپی ئاوارەکانی جنین و شەهید و بریندارکردنی ژمارەیەکی زۆر لە فەڵەستینییەکان، بێدەنگ بوون بەڵام چالاکییەکەی شاری قودسی داگیرکراویان کە لە وەڵامی ئەو تاوانەدا بووە، ئیدانە کردووە.
حزبوڵڵای لوبنان جەختیکردووەتەوە کە چەکی خۆڕاگری تەنیا ڕێگای وەڵامدانەوەی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستییە و سەرکەوتنی کۆتاییش بۆ گەلی فەڵەستین دەبێت./.