بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە چاوپێکەوتنی کەناڵی فرانس 24 سەبارەت بە سەردانەکەی بۆ پاریس و واژۆکردنی چەندین ڕێکەوتننامە لە گەڵ ئیمانۆیل مەکرۆن سەرۆک کۆماری فەرەنسا، وتی: سەردانەکەی ئێمە بۆ فەرەنسا گۆڕانکارییەکی بەرچاو لە پەیوەندییەکانی هەر دوو وڵات و دیاریکردنی ڕێگایەکی ستراتیژییە و لە ڕاستیدا بە ڕێکەوتنێکی ستراتیژی ناو دەبرێت کە 50 بڕگە لە خۆ دەگرێت و سەرجەم بەشەکانی وەک ئابوری، ئەمنی، فێرکاری، ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتیی تێدا شوێن کراوەتەوە.
ناوبراو سەبارەت بە لێدوانەکانی ئەم دواییەی لە سەر مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق بە هۆی هەڕەشەکانی داعش و بە پێی ئەو ڕاستییەی کە بەشێک لە لایەنە عێراقییەکان دژی ئەو بڕیارەن، وتی: هەڵوێستی ڕاشکاوانە و ئاشکرای ئێمە ئەوەیە کە عێراق پێویستی بە هێزی شەڕکەری بیانی نییە بەڵام ئێمە نەک تەنیا پێویستمان بە هاوکاری هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرکردایەتی ئەمریکا، بەڵکوو بە هاوکاری ئەو وڵاتانەش هەیە کە لە دژی داعش هەوڵ و چالاکی دەکەن.
سودانی وتی: شەڕی دژ بە تیرۆریزم لە گەڵ شەڕەکانی دیکە جیاوازیی هەیە، لە کاتێکدا کە هیچ چالاکییەکی بەرچاو و مەیدانی نییە بەڵام هەندێک گرووپ هەیە کە لە شوێنێک بۆ شوێنێکی دیکە دەڕۆن، لە دەرەوەی سنورەکانی عێراق چالاکییان هەیە کە نەک تەنیا ئاسایشی عێراق بەڵکوو هەڕەشە لە ئاسایشی ناوچەکەش دەکات.
سەرۆک وەزیرانی عێراق وتی: لە ناوچەکە بە گشتی هاوکاری هێزە ئەمنییەکانی ئێمە و هێزە ئەمنییەکانی دۆستانی ئێمە بۆ دۆزینەوەی تیرۆریستان و چالاکییەکانی ئەوان و هەروەها سەرچاوە داراییەکانیان بەرچاوە، ئێمە پێویستمان بە جۆرێکی نوێی پەیوەندییەکان هەیە کە لە سەر بنەمای هاوکاری و کاری هاوبەش و ئاڵوگۆڕی زانیاری و هەروەها پاراستنی ئاسایشی ئاسمانی، وشکانی و دەریایی عێراق بێت.
ناوبراو سەبارەت بەوەی کە ئایا بە پێی پێویستی ئەمنی، لە داهاتوودا هیچ بەربەستێک بۆ بوونی هێزە بیانییەکان نابێت، وتی: لە ڕاستیدا ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ئەم دۆسیەیە بەڕێوە دەبات و ئەنجومەنەکەیە کە بوارەکانی هاوکاری ئێمە لە دژی داعش و پاراستنی سەروەری نیشتمانیی عێراق دیاری دەکات.
محەممەد شیاع سودانی سەبارەت بەوەی کە ژمارەیەک لە لایەنەکانی پێکهێنەری هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت پێیان ڕاگەیاندووە کە بە تەواوی دژی مانەوەی هێزەکانی ئەمریکان لە عێراق و تەنانەت بەشێک لەوان پێشتر هێرشیان کردووەتە سەر بنکەی هێزەکانی ئەمریکا، وتی: هەڵوێستی فەرمی بۆ سەرجەم لایەنە سیاسییەکان کە لە حکومەت و پەرلەمان بن یان نیە، ئەوەیە کە ئەوان بە هۆی پاراستنی سەروەری عێراقەوە موڵەتی مانەوەی هێزی شەڕکەری بیانی لە خاکی خۆیاندا نادەن، ئەمە هەڵوێستی خەڵکە کە لایەنە سیاسییەکان لە سەری ڕێکەوتوون و هەمووشیان لە لێدوانەکانیان باسی ئەمەیان کردووە.
ناوبراو وتی: هەڵوێستی ئێمە لە سەر ئەم دۆسیە هەستیارە ڕوون و ئاشکرایە، ئەم دۆسیە بۆ ئاسایشی سەروەری و دەسەڵاتی عێراق زۆر گرنگە و ئەمەش داواکاری خەڵکە و لە دەستووریشدا هاتووە.
سەرۆک وەزیرانی عێراق سەبارەت بە ئاڵۆزتربوونی ڕەوشی پەیوەندییەکانی ئێران و ئەمریکا بە هۆی بە ئەنجام نەگەیشتنی دانوستانەکانی ناوەکی، سزادانی ئێران لە لایەن ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوا و بانگەشەی پێدانی چەکی ئێرانی بە ڕووسیا بۆ شەڕی ئۆکرانیا و کاریگەرییە نەرێنییەکانی ئەم ئاڵۆزییە لە سەر حکومەتی عێراق، وتی: من پێم وایە کە هەر ئاڵۆزییەک لە نێوان ئێران و ئەمریکا کاریگەری نەرێنی لە سەر عێراق دادەنێت و بەم هۆیەوە حکومەتەکەی ئێمە هەوڵ دەدات بە پاراستنی هاوسەنگی لە سیاسەتی دەرەوەی بتوانێت پەیوەندییەکی زۆر باشی لە گەڵ گەلان و وڵاتانی برادەر و دراوسێی خۆی هەبێت.
ناوبراو سەبارەت بە ڕۆڵی نێوەندگێڕی عێراق لە نێوان ئێران و سعوودیە و ئەگەری دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانی نێوان ئەم دوو وڵاتە لە بەغدا، وتی: لە هەمان ڕۆژانی سەرەتایی دەست بەکاربوونم وەک سەرۆک وەزیران، لە سەر ئەم دۆسیەیە جیدی بووم و هەوڵ دەدەین کە سەرجەم وڵاتانی ناوچەکە پێکەوە پەیوەندییان هەبێت تا ئاڵۆزییەکان لە ناوچەکەدا نەمێنێت و بگەینە ئاسایش و سەقامگیری لە تەواوی ناوچەکە.
سودانی سەبارەت بە بڕیارەکەی دادگای فیدراڵیی عێراق بۆ ڕێگری لە ناردنی 400 ملیار دیناری تەرخانکراو بۆ هەرێمی کوردستان، لێدوانی بەرپرسانی هەرێم و کاریگەریی لە سەر پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا، وتی: حکومەتەکەی ئێمە هەوڵ دەدات ئەم کێشە کۆنە چارەسەر بکات و ئەمەش بە پێی دەستووری عێراق دەکەین.
سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆتاییدا وتی کە من و ئەنجومەنی وەزیران هەوڵ دەدەین داواکاری و مافەکانی گەلی عێراق دابین بکەین و ئەمەش بە بەرپرسیاریەتی سەرەکی و ئەخلاقی خۆم دەزانم./.