بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح لە پەیامێکدا تاوانەکانی ڕژێمی کاتی زایۆنیستیی لە دژی گەلی فەڵەستین ئیدانە کرد.
ناوبراو لە پەیامەکەیدا ڕایگەیاند کە ڕژێمی زایۆنیستی و لایەنگرانی بەرپرسی ئەم دۆخەی ئێستان، لە بەر ئەوەی کە وەڵامی فەڵەستینییەکانی بوێر و خۆڕاگریی ئەوان، مافێکی سرووشتی و ڕەوایە بۆ ئەو گەلەی کە خاکەکەی داگیر کراوە و مافەکانی لە لایەن ڕژێمێکی داگیرکراوەوە پێشێل کراوە.
عامری جەختیکردەوە کە ئێمە ستایشی ڕوبەڕوبونەوەی بوێرانەی گەلی فەڵەستین لە بەرامبەر ڕژێمی زایۆنیستی شەڕەنگێز دەکەین، ئێمە شانازی بەوە دەکەین کە گۆڕانکارییەکی گرنگ لە خۆڕاگریی گەلی فەڵەستین لە ڕووی شێواز و شوێنی جێبەجێکردنەوە دەبینین.
سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح جەختیکردەوە کە ئەمە پەیامێکە کە دەبێت ڕژێمی زایۆنیستی لێی تێبگات و بزانێت کە سەردەمی ملهوڕی کۆتایی هاتووە و هاوکێشەی شەڕ و پێکدادانەکان لە بەرژەوەندی ئەودا نییە. زیندوو بێت فەڵەستین، سڵاو و ڕێز بۆ شەهیدان و نەفرەت لە ڕژێمی داگیرکراو و ئەوانەی کە بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لە گەڵ ئەم ڕژێمە هەوڵ دەدەن./.