ئەو دوو چالاکییە کە ئاماژەیان پێدرا لە قودسی داگیرکراو، پاش تاوانەکەی ڕۆژی پێنج شەممە 26 ی کانوونی دووەمی 2023 ی ڕژێمی زایۆنیستی لە کەمپی ئاوارەکانی جنین بووە کە تێیدا 8 فەڵەستینی بە تایبەت ژنێکی بەساڵاچوو شەهید کران و 20 کەسی دیکەش بەو هۆیەوە بریندار بوون. بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی کاتیی زایۆنیستی و کابینە تیرۆریستییەکەی هەوڵی سەرکوتکردنی ڕاپەڕینی فەڵەستینییەکان لە کەرتی خۆرئاوا بە تایبەت لە جنین و نابلۆس دەدات.
چالاکییەکانی قودس دەبێتە هۆی ئەوەی کە ئەمجارە ڕژێمی زایۆنیستی پێش دەستپێکردنی هەر تاوانێک لە دژی فەڵەستینییەکان یان پێدانی موڵەت بە زایۆنیستەکان بە سەرکردایەتی ئیتمار بن گویر وەزیرە توندڕۆکەی ئاسایشی ناوخۆیی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ هێرشی سەر مزگەوتی ئەقسا، پێداچوونەوە بە بڕیارەکەیدا بکات، لە بەر ئەوەی کە بە هەزاران کەسی وەک ئەنجامدەرانی چالاکییە بوێرانە و قارەمانانەکەی قودس لە فەڵەستین بوونیان هەیە کە ئامادەن گیانی پاکی خۆیان بکەنە قوربانی فەڵەستین و قودس.
ئەم دوو چالاکییە لە شاری قودس جەختکردنەوەیە لەوەی کە هەر تاوانێک لە ڕژێمی زایۆنیستی ڕوو بدات ڕوبەڕوی وەڵامێکی توندتر و کاریگەر دەبێتەوە. ئەم چالاکییانە بەڵگەیە لە سەر ئەوەی کە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی و چەند وڵاتێکی عەرەبی نابێتە هۆی دابینکردنی ئاسایش و سەقامگیری ئەو ڕژێمە، لە بەر ئەوەی کە ئەو دەسەڵاتدارانەی عەرەب کە لە بەرامبەر زایۆنیستەکان سازشتیان کردووە نوێنەری گەلانی خۆیان نین.
لە کۆتاییدا پێویستە بوترێت کە گەلی فەڵەستین بەم دوو چالاکییە پەیامێکی ڕوونی بە سەرکردە توندڕۆکانی ڕژێمی زایۆنیستی و لایەنگرانی ئەوان لە وڵاتانی ڕۆژئاوا داوە کە تۆڵەی خوێنی شەهیدان دەکرێتەوە و لە ئاکامدا ماف بۆ خاوەنەکەی دەگەڕێتەوە./.