بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بومەلەرزەکەی شەوی شەممە 28 ی کانوونی دووەمی 2023 بە گوڕی 5.9 پلەی ڕێختەر و بە قووڵایی 7 کیلۆمەتر لە سەر ئاستی زەوی بە دووری 6 کیلۆمەتر لە باشوری رۆژهەڵاتی شاری خۆی لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا تۆمار کراوە.
بومەلەرزەکەی خۆی کاتژمێر 9 و 44 خولەکی شەوی شەممە بە کاتی تاران ڕووی داوە.
محەممەد سادق موعتەمدیان پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژئاوا ڕایگەیاندووە کە تا ئێستا بومەلەرزەکە 816 بریندار و 3 کوژراوی لێکەوتووەتەوە.
ناوبراو هەروەها ڕایگەیاندووە کە لە شاری خۆی لە سەدا 20 تا 50 زیان بە خانووەکانی خەڵک گەیشتووە./.