بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دوناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا لە گردبوونەوەیەکی جەماوەریدا بۆ خۆناساندنی وەک کاندیدی هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2024 ی ئەو وڵاتە، جارێکی دیکە ڕەخنەی لە حکومەتی ئێستای ئەمریکا گرت.
ترەمپ وتی کە ئەمریکا لە سەردەمی سەرۆکایەتی جۆبایدن لە لایەن سیاسەتمەدارانی گەندەڵەوە بەرەو لەناوچوون دەڕوات.
ناوبراو وتی کە وڵاتی ئێمە لە لایەن دامەزراوەیەکی سیاسی گەندەڵەوە لەناو دەبرێت و کەس نازانێت ئەوان بۆ وا دەکەن.
ترەمپ وتی کە ئەمریکا سەرۆک کۆمارێکی دەوێت لە هەمان ڕۆژی سەرەتاییەوە ئامادەی دەستپێکردنی چالاکییەکانی بە بێ کات بە فیڕۆدان بێت و ئەو کەسەش منم./.