بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نەعیم قاسم جێگری ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان ستایشی چالاکییەکانی ئەم دواییەی فەڵەستینییەکانی کرد و ڕایگەیاند کە کاتی لەناوچوونی ڕژێمی داگیرکاری زایۆنیستی گەیشتووە.
ناوبراو لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند کە چالاکییەکانی فەڵەستینییەکان وەڵامی تاوان و داگیرکاریی زایۆنیستەکانە.
جێگری ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان ڕایگەیاند: داهاتوو بۆ فەڵەستینە بەم خەڵکە شۆڕشگێڕ و بوێرەوە و کاتژمێری لەناوچوونی ڕژێمی زایۆنیستی دەستیپێکردووە./.