بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، خواردنی شیری مانگا لە منداڵاندا دەبێت لە تەمەنێکی تایبەتەوە دەست پێبکات. هەندێک جار ئەو پرسیارە دەکرێت کە ئایا شیری پڕ چەوری یان کەم چەوری دەتوانێت منداڵەکە هەستیار بکات و ئایا دەتوانێت جێگرەوەیەک بۆ شیری دایک بێت یان نە؟
منداڵ لە چ تەمەنێکەوە دەتوانێت شیری مانگا بخواتەوە؟
شیر بە گشتی و شیری مانگا بە تایبەت سوودێکی زۆری هەیە بۆ تەندرووستی. منداڵ لە یەک ساڵییەوە دەتوانێت شیری مانگا بخواتەوە، لە بەر ئەوەی کە لەو کاتەوە جەستەی دەتوانێت جۆرە جیاوازەکانی مادە خۆراکییەکان هەرس بکات.
لە بەر ئەوەی کە ئەو منداڵانەی کە تەمەنیان لە یەک ساڵ بچووکترە ناتوانن شیری مانگا وەک شیری دایکیان هەرس بکەن، شیری مانگا بڕێکی زۆر پرۆتین و مادەی خۆراکی تێدایە کە دەتوانێت گەدە و گورچیلەی منداڵەکە بخاتە ژێر فشارەوە و قورسە.
سوودەکانی شیری مانگا بۆ منداڵ:
1 – یارمەتیدەرە بۆ گەشەی ماسولکەکان.
2 – لە بەر ئەو بڕە زۆرەی پرۆتین کە تێیدایە منداڵان پێویستیان پێی دەبێت بۆ گەشەکردن و بەهێزبوونی ماسولکەکانیان.
3 – گرنگە بۆ هاتووچۆی خوێن.
4 – خواردنەوەی شیر فشاری خوێن جێگیر دەکات و هەروەها یارمەتیدەرە بۆ هاتووچۆی خوێن.
5 – گرنگە بۆ گەشەی مێشک.
6 – شیری مانگا پێکهاتووە لە چەند چەورییەکی بەسوود کە ڕۆڵی سەرەکییان هەیە لە گەشەی خانەکانی مێشکدا.
7 – گرنگە بۆ گەشەی ئێسکەکان.
8 – بە هۆی بڕی ئەو کالسیۆمەی لە شیرەکەدایە، یارمەتیدەرە تا کالسیۆم ببەخشێت بە جەستەی منداڵەکە و ئێسکەکانی بەهێز بێت.
9 – گرنگە بۆ تەندرووستی جەستە بە گشتی.
10 – بە هۆی زۆری ئەو مادە بەسوودانەی ناویەوە گرنگە بۆ تەندرووستی هەموو جەستە.
چۆن بە شێوەیەکی گونجاو شیری مانگا بە منداڵەکە بدرێت؟
پێویستە شیرەکە زۆر بە جوانی بکوڵێنرێت و دواتریش بە خێرایی سارد بکرێتەوە تا هەموو مادە زیانبەخش و بەکتریاکانی ناو شیرەکە نەمێنن و لە ناو بچن.
سوودەکانی شیری چەوری مانگا:
هەمیشە دەبێت شیری پڕ چەوری هەڵبژێرێت بۆ منداڵەکە. منداڵان پێویستیان بەو چەورییەی ناو شیرەکە هەیە و پێویستە بیخۆنەوە، لە بەر ئەوەی کە شیری کەم چەوری یان بێ چەوری بڕێکی زۆر لە پرۆتین و پۆتاسیۆم و سۆدیۆم و کلۆرایدی تێدایە کە دەتوانێت زیان بگەێنێت بە گورچیلەکانی منداڵەکە.
بۆیە تا دوو ساڵی دەبێت شیری پڕ چەوری بدرێت بە منداڵەکە و لە پاش دوو ساڵییەوە دەتوانرێت شیری کەم چەوری یان بێ چەوری پێ بدرێت.
چۆن دەست بە پێدانی شیری مانگا بە منداڵەکە بکرێت؟
شیری مانگا هەرسکردنی قورسە و دەبێت بە ئارامی دەست بە پێدانی بکرێت بۆ منداڵەکە، بەم ڕێگایانەی خوارەوە:
1 – بە بڕێکی کەم دەست پێ بکرێت: منداڵەکە لەوانەیە خێرا حەزی بە خواردنی شیرەکە نەبێت، هەر بۆیە لە کەوچکێکی چێشت یان کەمێکی لە ناو کوپدا بێ بدرێت و ئەمەش یارمەتیدەر دەبێت کە لە گەڵ شیر و تامەکەی ڕابێت و بیناسێت.
2 – شیرەکەی بە جیا پێبدرێت: کاتێک بۆ یەکەم جار شیری مانگا دەدرێت بە منداڵەکە، هیچ جۆرە مادەیەکی دیکەی تێدا نەبێت و بۆ ئەوەی کە ڕابێت لە گەڵ تامی شیرەکە و هەروەها وەڵامدانەوەی جەستەی منداڵەکە بۆ شیرەکە بزانرێت.
3 – وردە وردە بڕەکەی زۆر بکە: ئەگەر ئەمڕۆ بەرداخێک شیری پێدراوە ئەوا چاوەڕێ بکرێت و دوو ڕۆژی دیکە پەرداخێکیتری پێ بدرێت و وردە وردە زیاد بکرێت و هەروەها دەتوانرێت لە گەڵ مادەی دیکەدا بۆی تێکەڵ بکرێت.
4 – شیر بکرێتە ژەمێک بۆ منداڵەکە: پاش ڕاهاتن لە گەڵی دەتوانرێت هەموو بەیانییەک کە هەڵدەستێت یان ئێواران پەرداخێک شیری پێبدرێت.
ڕۆژانە چەندە شیری مانگا بە منداڵەکە بدرێت؟
شارەزایان دەڵێن کە پێویست دەکات زیاتر لە 946 میلی لیتر شیری مانگا لە ڕۆژێکدا بە منداڵەکە بدرێت بەڵام نابێت لەم بڕە زیاتر بێت لە بەر ئەوەی کە کالۆرییەکی زۆر دەدات بە منداڵەکە و جێگای مادە خۆراکییەکانی دیکە دەگرێتەوە، ئەگەر منداڵەکە سوور بوو لە سەر شیرخواردنەوەکەی، ئەوا دەتوانرێت شیری دایک یان شیری وشکی لە بری شیری مانگا پێبدرێت.
ئایا شیری مانگا زیانی بۆ منداڵ دەبێت؟
شیری مانگا بۆ منداڵانی تەمەن کەمتر لە یەک ساڵ زیانی هەیە و لەوانەیە گەدە و ڕیخۆڵەکانی منداڵەکە تووشی کێشە بکات و ببێتە هۆی پیسایی خوێناوی لە منداڵەکە، ئەم خوێنبەربوونەش کەمی ئاسن درووست دەکات بۆ منداڵەکە و چەندین کێشەی دیکەی بە دواوە دەبێت. بۆ ڕێگریکردن لەم حاڵەتەش هیچ کات پێش یەک ساڵ شیری مانگا بە منداڵ نەدرێت.
ئایا منداڵ هەستیاریی بە شیری مانگا دەبێت؟
هەستیاری بە شیر بڵاوترین جۆری هەستیارییە لە منداڵاندا و چەندین نیشانەی هەیە کە لە درێژەدا ئاماژەیان پێ دەدرێت:
پەڵەی پێست.
ڕشانەوە.
ئازاری سک.
سکچوون.
ئاوسانی دەمووچاو.
ماندووێتی.
ئەگەر حاڵەتەکە قورستر بێت و هەستیارییەکە زیاتر ببێت لەوانەیە ببێتە هۆی هەستیاریی توند.
هەوڵ بدرێت وردە وردە شیرەکە بدرێت بە منداڵەکە و جوان سرنج بدە ئەگەر هەست بەم حاڵەتانە کرا، وازی لێ بهێندرێت.
ئایا منداڵ دەتوانێت ماست و پەنیری مانگا بخوات؟
لە پاش یەک ساڵییەوە منداڵ دەتوانێت ماست و پەنیر بخوات و هەوڵ بدرێت ئەو ماست و پەنیرانەی تێدا بێت کە دوور بێت لە شەکر، هیچ پێویست ناکات لە کاتێک منداڵەکە شیری مانگای خواردەوە لە شیری دایک بێ بەش بکرێت، منداڵ پێویستە تا دوو ساڵی شیری دایکی بخوات.
ئایا شیری مانگا دەبێتە هۆی قەڵەوی منداڵ؟
هەندێک لە لێکۆڵینەوەکان دەریانخستووە کە قەڵەوی درێژخایەن و بەردەوام لە کاتی خواردنی شیری مانگادا لەوانەیە جۆرە هەستیارییەکی سووک بێت بە شیرەکە./.