بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پێنج جۆری خۆراک دەکرێت بە منداڵ بدرێت و سوودی بۆ تەندرووستی ئەوان دەبێت.
ئەو پێنج جۆرە خۆراکە بریتین لە:
1 – ئەڤەکادۆ:
چەورییەکانی نێو ئەڤەکادۆ یارمەتی گەشەی مێشک دەدەن و هەمان پێکهاتەی کیمیایی شیری دایکیان هەیە.
بە وتەی پزیشکانی منداڵان، ئەڤەکادۆ تەنانەت بۆ منداڵانی تەمەن لە نێوان 4 تا 6 مانگان تەندرووست و سەلامەتە.
2 – مریشک:
خواردنی مریشک، بەڵام بە دڵنیاییەوە ژەمی بچووک، سەرچاوەیەکی باشی پرۆتینەکان و مادەی ئاسنە بۆ منداڵان، کاتێک دەیانەوێت دەست بە خواردن بکەن.
ئاسنی سرووشتی لە جەستەدا لە مانگی شەشەمی تەمەن کەم دەکات و خواردنی مریشک باشترین سەرچاوەیە بۆ دابینکردنەوەی ئەو کانزایە بۆ جەستەی منداڵان.
3 – قۆخ:
قەبزی حاڵەتێکی بڵاوە لە منداڵان لە پاش دەستپێکردنەوەی خواردن، بەڵام قۆخ یارمەتی ئاسانکردنی ئەم حاڵەتە دەدات و بە ئاسانی منداڵ قۆناغەکە تێپەڕ دەکات.
4 – فاسۆلیا:
فاسۆلیا خواردنێکی هەرزان و دەوڵەمەندە بە پرۆتین و ڕیشاڵەکان. کاتێک فاسۆلیا دەکوڵێندرێت، بە شێوازێکی لێدێت کە بۆ منداڵ ئاسان بێت بۆ جووین.
5 – کولەکە:
کولەکە خۆراکێکی نموونەیە بۆ منداڵان بە هۆی تامە شیرینە تایبەتەکەیەوە، کاتێکیش دەكوڵێندرێت، شێوازێکی کرێمی و پێکهاتەیەکی نەرم وەردەگرێت./.