جام کوردی | JAMEKURDI
سێ شه‌ممه‌, ئازار 21, 2023
فارسی
No Result
View All Result
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
No Result
View All Result
جام کوردی | JAMEKURDI
No Result
View All Result
Home گه‌شت و گه‌شتیاری

باشترین بازاڕە کۆنەکانی ئێران؛ گەشتێک لە دڵی مێژوو و بازرگانیدا

جام کوردی – لە هەر گەشت و گەڕانێکدا بۆ شار و وڵاتانی دیکە سەردانی بازاڕەکان دەکەین. بازاڕە کۆنەکان بەدەر لە پرسی کڕین و دیاری، شوێنێکی سرنجڕاکێشن بۆ ناسینەوەی باشتری نەتەوە جیاجیاکان و داب و نەریتی ئەوان. لە زۆربەی شارەکانی ئێران بازاڕێکی کۆن بوونی هەیە و هەموو کاتیش قەرەباڵغ و شوێنی هاتووچۆی خەڵکن. بەڵام باشترین بازاڕە کۆنەکانی ئێران لە کام شارەکاندان؟ لە درێژەی ئەم ڕاپۆرتەدا باشترینی بازاڕە کۆنەکانی ئێران بە ئێوە دەناسێنین.

كانونی دووه‌م 30, 2023
in گه‌شت و گه‌شتیاری
0
باشترین بازاڕە کۆنەکانی ئێران؛ گەشتێک لە دڵی مێژوو و بازرگانیدا
0
SHARES
15
VIEWS
Share on FacebookShare on Twitter

بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بازاڕەکان لە مێژووی ئێراندا وەک ناوەندێکی گرنگی کۆمەڵایەتی هەژمار دەکران. زۆربەی گۆڕانکارییە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان لە بازاڕەوە دەستیان پێکردووە و دواتر بۆ بەشەکانی دیکەی کۆمەڵگای ئێران پەرەیان سەندووە. بازاڕ بەستێنی زۆربەی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان بووە و تێڕوانینی خەڵک لە سەر بازاڕ نەک تەنیا وەک شوێنی کڕین و فرۆشتن، بەڵکوو وەک شوێنی بیستن و شرۆڤەی ڕووداو و پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان بووە، بەم هۆیەوە بازاڕ لە ڕوانگەی خەڵکی ئێرانەوە بە درێژایی مێژوو گرنگییەکی زۆری هەبووە.

لە زۆربەی شارەکانی ئێران بازاڕە کۆنەکان بوونیان هەیە، ئەو بازاڕانەش لە ڕووی بیناسازییەوە گرنگییەکی زۆریان هەیە و هەر ئەمەش وایکردووە کە وەک شوێنێکی گەشتیاری سەیریان بکرێت. زۆربەی بازاڕە ناسراو و بەناوبانگەکانی ئێران لە ناوچەکانی ناوەڕاستی ئەم وڵاتەدان کە لە درێژەدا ئاماژە بە بەشێک لەو بازاڕانە دەدرێت.

1 – بازاڕی تەورێز:

کاتێک باسی بازاڕە کۆنەکانی ئێران دەکەین، بازاڕی تەورێز یەکەم شوێنە کە دەبێت وەبیری بێنینەوە. باشترین و ناسراوترین بازاڕی کۆنی ئێران لە تەورێزدا شوێنی خۆیی کردووەتەوە، شوێنێک کە وەک گەورەترین بازاڕی سەرپۆشراوی جیهان ناوی دەبرێت.

بازاڕی تەورێز ڕوبەرەکەی نزیکەی یەک کیلۆمەتری چوارگۆشەیە کە 11 داڵان، 20 ڕاستە، 25 تیمچە، 35 سەرا و 6500 دوکانی هەیە، بازاڕێک بەم هەموو قەرەباڵغییەوە گرنگییەکی ئێجگار زۆری هەیە.

گرنگترین و بەناوبانگترین بەشی بازاڕەکەش، بەشی ئاڵتوون فرۆشەکانە. مێژووی بینای ئێستای بازاڕی تەورێز بۆ سەرەتای سەردەمی قاجاڕ دەگەڕێتەوە و لە ڕیزی ئاسەوارە مێژووییەکانی ڕێکخراوی یۆنسکۆ بە فەرمی ناوی تۆمار کراوە.

2 – بازاڕی ئەسفەهان:

قەیسەریە بەناوبانگترین بازاڕی کۆنی ئەسفەهانە و هێندە جوانە کە ئەگەر بڕیار بێت ڕۆژێک سەردانی ئەسفەهان بکەن باشترە و ئەڵبەت پێویستە ئەم بازاڕەش ببینن. ئەم بازاڕە لە گۆڕەپانی نەخشی جیهاندایە. بازاڕی قەیسەریە دەگاتە مزگەتی گشتی بەڵام کۆتاییەکەی بازاڕی عەرەبەکانە. پیشەسازی دەستیی ئەسفەهان لە تایبەتمەندییەکی گرنگی ئەم بازاڕە دادەنرێت کە هونەری دەستی ئەسفەهانییەکان پیشان دەدات.

3 – بازاڕی کاشان:

بازاڕە کۆنەکانی ئێران هێندە جوانن کە ئەستەمە نازناوی باشترین بە هەر یەک لەوان بدرێت، هەموویان خاوەنی ئەو شکۆ و جوانی و تایبەتمەندییەن. بیناسازیی بازاڕەکان و هەبوونی شوێنەکانی وەک کاروانسەرا بووەتە هۆی ئەوەی کە نازناوەکە بە بازاڕی کاشان بدەین. مێژووی بازاڕی کاشان وەک زۆربەی بازاڕەکانی ئێران بۆ سەردەمی سەفەوییە دەگەڕێتەوە، هەرچەندە سەردەمی گەشە و پێشکەوتنی بازاڕی کاشان، سەرەتای دەسەڵاتی قاجاڕییەکان بووە.

تایبەتمەندی گرنگی بازاڕی کاشان، هەڵکەوتنی لە ناوچەی قەرەباڵغ و مێژوویی شارەکەیە. بینا بەناوبانگەکانی وەک ماڵی بروجێردییەکان لە نزیک بازاڕی کاشاندان. چەندین کاروانسەراش هەر لە بازاڕەکەدان. گرنگترین بەشی ئەم بازاڕەش، بەشی مسگەرەکانە.

4 – بازاڕی یەزد:

یەزد لەو شارانەیە کە بە هۆی مێژووە دوور و درێژەکەی، بازاڕی کۆنی زۆری هەیە. لە ڕاستیدا ئەگەر هۆگری بینا و بازاڕە کۆن و مێژووییەکانن، یەزد بەهەشتی خولیاکانی ئێوە دەبێت. بەناوبانگترین بازاڕی یەزد، بازاڕی خانە و مێژووەکەی بۆ سەردەمی ئەفشارییە دەگەڕێتەوە و بە درێژترین بازاڕی یەزد دادەنرێت.

بەڵام یەزد چەندین بازاڕی دیکەشی هەیە، وەک بازاڕی پەنجەعەلی، قەیسەریە، زەڕگەری، مەلا ئیسماعیل، چیت سازان، سەدری، ئەفشار، مسگەری و ناوەکانی دیکە. بەڵام بازاڕی قەیسەریە لە جوانترین بازاڕەکانی یەزدە.

5 – بازاڕی ئەراک:

بازاڕی کۆنی ئەراک ئەگەر ناوبانگێکی زۆری نییە بەڵام لە جیاوازترین بازاڕەکانی ئێرانە. بازاڕی ئەراک مێژوویەکی بە قەدەر مێژووی شارەکە هەیە و لە ڕاستیدا ستراتیژیترین بەشی شارەکە بووە.

بازاڕی ئەراک لە سەدەی سێزدەیەمی کۆچی مانگیدا کراوەتەوە، بیناکەشی بە شێوازێک بووە کە لە سەرجەم دەروازەکانی شارەوە بتوانرێت سەردانی بکرێت و بەشی سەرەکیی ئەم بازاڕەش لە گۆڕەپانی ناوەندیی ئەراکدایە. بازاڕەکە لە ڕووی بیناسازییەوە بە یەکێک لە باشترین بازاڕەکانی ئێران دادەنرێت.

کشتووکاڵی بەهێز لە نزیک شاری ئەراک  و وەبەرهێنانی تەون، گرنگترین هۆکاری گەشەی بازاڕی ئەم شارە بووە و ئەمڕۆش هەر وا ماوەتەوە.

6 – بازاڕی قەزوێن:

بازاڕی قەزوێن لە کۆنترین بازاڕەکانی ئێرانە و مێژووەکەی بۆ نزیک هەزار ساڵ بەر لە ئێستا دەگەڕێتەوە. ئەڵبەت بینای ئێستای ئەم بازاڕە لە سەردەمی سەفەوییەکان و قاجاڕەکاندا تەواو کراوە. پاش دەستنیشانکردنی قەزوێن وەک پایتەختی ئێران لە سەردەمی سەفەوی، گۆڕەپانێکی گەورە لە شارەکەدا کرایەوە و هەر ئەوەش بووە هۆکاری سەرەکی بونیادنانی بازاڕی قەزوێن. ئەم گۆڕەپانەش دواتر بووە نموونەیەک بۆ کردنەوەی گۆڕەپانی نەخشی جیهانی ئەسفەهان. ئەڵبەت چیدی شتێک لەو گۆڕەپانە نەماوەتەوە بەڵام بازاڕی قەزوێن بە شێوازی بیناسازی ئێرانی – ئیسلامی پاش تێپەڕبوونی چەندین سەدە بەردەوام بەو شکۆ و جوانییەی ماوەتەوە.

جوانترین بەشی بازاڕی قەزوێن، سەرای سەعد سەڵتەنەیە کە لە سەر ئاستی ئێرانیش ناوەکەی تۆمار کراوە. بە کورتی، بازاڕی قەزوێن لەو بازاڕانەیە کە سەرەڕای ناوە ونەکەی، دەتوانێت سرنجی هەر بینەرێک ڕابکێشێت.

7 – بازاڕی کرماشان:

چیرۆکی درووستکردنی بازاڕی کۆنی کرماشان بۆ مێژووی کردنەوەی گومرکی ڕۆژئاوای ئێران لەم شارەدا دەگەڕێتەوە، واتە نزیکەی 150 ساڵ پێش و لە سەردەمی قاجاڕ. بازاڕی کرماشان لە هەمان سەردەمدا یەکێک لە بێ ڕکابەرترین و گەورەترین بازاڕەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بووە. بازاڕەکەی کرماشان کە لە بەشی کۆنی شارەکەدایە بە تاریکە بازاڕ ناسراوە.

بازاڕی کۆنی کرماشان لە نزیک بینا مێژووییەکانی وەک مزگەوتی عیماد دەوڵە و گەرماوی شەهبازخاندایە. شیرینییەکانی کرماشان وەک کاک، نانی برینجی و نانی خورمایی گرنگییەکی دیکەی بەم بازاڕە بەخشیوە./.

Previous Post

پێگەی Defense Express: هێرشەکەی ئەسفەهان دەسکەوتێکی نەبووە و زیان بە دامەزراوەکەی ئێران نەگەیشتووە

Next Post

سەرۆکی ڕژێمی کاتیی زایۆنیستی لە سەر ڕووخانی ئەو ڕژێمە لە چەند ساڵی داهاتوو هۆشداری دەدات

Next Post
سەرۆکی ڕژێمی کاتیی زایۆنیستی لە سەر ڕووخانی ئەو ڕژێمە لە چەند ساڵی داهاتوو هۆشداری دەدات

سەرۆکی ڕژێمی کاتیی زایۆنیستی لە سەر ڕووخانی ئەو ڕژێمە لە چەند ساڵی داهاتوو هۆشداری دەدات

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

five × 5 =

Browse by Category

  • ئابووری
  • ئاسیا
  • ئەفریقا
  • ئەمریکا
  • ئەورووپا
  • جیهان
  • دسته‌بندی نشده
  • زانست و تەندرووستی
  • ڕاپۆرت
  • سیاسی
  • ڤیدیۆ
  • کەلتوری
  • کۆمەڵگا
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • گۆڤاره‌کان
  • مەڵتی میدیا
  • نوێترین هەواڵ
  • هەڵبژاردە
  • هەڵبژاردەی سەرنووسەر
  • وتار
  • وتووێژ
  • وەرزش
  • وێنە
  • About
  • Advertise
  • Contact
  • Privacy & Policy

© 2020

No Result
View All Result
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • زبان فارسی

© 2020