بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ساڵی 2023 گۆڕانکارییەکانی فەڵەستینی داگیرکراو خێراییەکی زۆری بە خۆوە بینیوە، لەم ماوەی ئەم یەک مانگەدا تا ئێستا 12 زایۆنیست کوژراون و 30 فەڵەستینی شەهید کراون، ئامارێک کە پیشان دەدات بە پێی پێشبینییەکان ساڵێکی پڕ لە ئاڵۆزی و گۆڕانکاری لە چاوەڕوانی فەڵەستین و ناوچە داگیرکراوەکاندایە.
کەمتر لە 24 کاتژمێر لە پاش کەشی پڕ لە خەم و ماتەمینی کەمپی ئاوارەکانی جنین بە هۆی هێرشی دڕندانەی هێزە ئەمنییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی و شەهیدبوونی 9 فەڵەستینی کە لە ساڵی 2000 تا ئێستا هێرشی لەو شێوەیە نەبینراوە، شایی و ئاهەنگ باڵی بە سەر کەمپەکەدا کێشا.
زۆر زووتر لەوەی کە زایۆنیستەکان بیری لێبکەنەوە و سەرەڕای ئامادەباشی هێزە ئەمنییەکان و سیستەمی بەرگری مووشەکی لە بەرامبەر کاردانەوەی گرووپەکانی خۆڕاگری، تۆڵەی فەڵەستینییەکان جێبەجێ کرا و 9 زایۆنیست کوژران. لە کاتژمێرە کۆتاییەکانی هەینی 27 ی کانوونی دووەم ی 2023، شاری قودس چالاکییەکی بە خۆوە بینی کە بە پێی گێڕانەوەی میدیا زایۆنیستەکان لە چەند دەیەی ڕابردوو وێنەی نەبینراوە، بە شێوازێک کە بەرپرسی پۆلیسی ئەو ڕژێمە لە پاش ئامادەبوونی لە شوێنی ڕووداوەکە ڕایگەیاند ئەمە گەورەترین هێرشی ساڵانی ڕابردوو بۆ سەر ئەوان بووە.
لە کەمتر لە 24 کاتژمێردا دوو ڕووداوی کەم وێنە یان بێ وێنە لە دوو دەیەی ڕابردوو بۆ هەر دوو لایەنی شەڕەکە، واتە فەڵەستینییەکان و زایۆنیستەکان، ڕوویدا، هۆکار چییە؟ ئایا قۆناغێکی نوێ بەڕێوەیە؟
بۆ کەمپی ئاوارەکانی جنین؟
دەستپێکی ئەم چالاکییە بێ وێنەیە بە هێرشی هێزە ئەمنییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر کەمپی ئاوارەکانی جنین بوو. کەمپی ئاوارەکانی جنین لە باکوری کەرتی خۆرئاوا ئێستا گەیشتووەتە خاڵێک کە بووەتە کێشەی سەرەکی و ستراتیژیی سوپای ڕژێمی زایۆنیستی لە کەرتی خۆرئاوا. کۆنتڕۆڵکردنی ئەم کەمپە بچووک بەڵام کاریگەرە، سیاسەتی سوپای ڕژێمەکە لە ماوەی 20 ساڵی ڕابردوو بووە و لە قۆناغە جیاجیاکاندا سیاسەتی جۆربەجۆر بۆ کۆنتڕۆڵکردنی جێبەجێ کراوە.
ڕژێمی زایۆنیستی لە ساڵی 2000 هەوڵێکی زۆری لە پێناو کۆنتڕۆڵکردنی جنین داوە. لە سەرەتای ئەو ساڵەوە و دەستپێکردنی ڕاپەڕینی مزگەوتی ئەقسا، جنین و جموجوڵەکانی کەوتە سەر زمانەکان. سەرەتا ڕژێمی زایۆنیستی بە هێزە سەربازەکانی چووە کەمپی جنینەوە تا چالاکوانانی خۆڕاگری دەستبەسەر بکات بەڵام ڕوبەڕوی خۆراگرییەکی بێ وێنەی ئەوان بوویەوە.
لە ساڵی 2002 هێزەکانی ڕژێمی داگیرکاری زایۆنیستی لە میانەی ڕاپەڕینی دووەم هێرشێکی بەربڵاویان کردە سەر کەمپی جنین، هێرشێک کە نزیکەی 10 ڕۆژ گەیشتە گەمارۆدانی تەواو و قەدەغەی هاتووچۆ و تەنانەت هاوکارییە مرۆڤدۆستانەکان. 200 کەس لە خەباتگێڕانی فەڵەستینی سەر بە بزوتنەوەکانی حەماس، جیهادی ئیسلامی و فەتح بە چەکی سەرەتاییەوە 8 ڕۆژ لە بەرامبەر ئەم هێرشە جیاوازەدا خۆڕاگرییان کرد. ئامانجی هێزەکانی ئەو ڕژێمە، نەهێشتنی دەرفەتی نیشتەجێبوون لە کەمپی جنین و کۆچی زۆرەملە و دووبارەی ئاوارەکان بوو، بەڵام نەک تەنیا ئەو ئامانجەی زایۆنیستەکان مسۆگەر نەبوو بەڵکوو جنین و خۆڕاگرییەکەی کەوتە سەر زمانەکانەوە.
لە ساڵی 2010 تا 2015 جنین بووە گۆڕەپانی شەڕ و پێکدادانی هێزەکانی سەر بە دەسەڵاتی خۆبەڕێوەبەری فەڵەستین و هێزەکانی خۆڕاگری، سیاسەتێک کە داڕێژەرەکەی ڕژێمی زایۆنیستی بوو، زایۆنیستەکان بۆ لاوازکردنی پێگەی جنین هەوڵی شەڕی ناوخۆیی فەڵەستینییەکانیان دەدات، بە تایبەت ئەوەی کە بەشێکی زۆری هێزەکانی پۆلیسی دەسەڵاتی خۆبەڕێوەبەری فەڵەستین لە ڕابردوودا ئەندامی کەتیبەکانی ئەقسا بوون و کەمپی جنینیان دەناسی.
بەڵام لە ساڵی 2020 سەر لە نوێ سیاسەتی کۆنتڕۆڵکردنی ڕاستەوخۆی جنین لە لایەن ڕژێمی زایۆنسیتییەوە دەستیپێکرد. لە دوو ساڵی ڕابردوو هەواڵێکی زۆر لە هێرشی زایۆنیستەکان بۆ سەر کەمپەکە، شەڕ و پێکدادان و دەستبەسەرکردنی ئەندامانی گرووپەکانی خۆڕاگری بڵاو بووەتەوە.
ڕژێمی زایۆنیستی هەوڵێکی زۆری داوە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی جنین بەڵام شکستی هێناوە و بە بۆچوونی فەرماندە باڵاکانی سوپای ئەو ڕژێمە بووەتە شوێنێکی کۆنتڕۆڵنەکراو هەروەها بووەتە دڵی خۆڕاگری لە کەرتی خۆرئاوا.
سیاسەتی کابینەی نتانیاهۆ و گۆڕینی هاوکێشەکانی کەرتی خۆرئاوا
یەکێک لە پلانە پێشبینکراوەکانی حکومەتەکەی نتانیاهۆ، گۆڕینی هاوکێشەکان لە کەرتی خۆرئاوا بە تایبەت لە کەمپی جنین بووە، هەر بۆیە بە توندترین شێواز هێرشەکانی بۆ سەر ئەو کەمپە دەستپێکرد، ئەم بارودۆخەش لە قۆناغی یەکەمدا بۆ گەڕانەوەی نتانیاهۆ بۆ دەسەڵات و هەروەها پلانە ئەمنییەکانی بن گویر وەزیری ئاسایشی ناوخۆیی ڕژێمی تەل ئەبیب دەگەڕێتەوە، هەوڵێک لە پێناو خۆدزینەوە لە ئاڵۆزییە ناوخۆییەکان و ناڕەزایەتی و خۆپێشاندنی نەیارانی سەرۆک وەزیرانی ئەو ڕژێمە.
نتانیاهۆ و بن گویر هەوڵ دەدەن زایۆنیستەکانی نیشتەجێی کەرتی خۆرئاوا و شارۆچکە نشینەکان لە شەڕەکەی دژی بە کەرتی خۆرئاوا بە تایبەت کەمپی جنین بەشدار بن بەڵام چەک لە بەرامبەر چەک هاوکێشەکانی گۆڕیوە و جنین بووەتە گەورەترین کێشە بۆ زایۆنیستەکان و حکومەتەکەی نتانیاهۆ./.