بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حوسێن سەلاح وەرزی وتی کە لە ساڵانی ڕابردوو بە چالاکییەکانی حکومەت و کەرتی تایبەت و لەوانەش ژووری هاوبەشی بازرگانیی ئێران – عێراق، هەوڵی دەستنیشانکردن و چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکانی بەردەم پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوان هەر دوو وڵات دراوە.
ناوبراو وتی: عێراق لە پاش ڕووخانی ڕژێمی سەدام یەکەم هاوبەشی بازرگانیی ئێران بوو بەڵام ئێستا لە پاش چین بە دووەم هاوبەشی بازرگانیی ئێران دادەنرێت.
سەڵاح وەرزی وتی: هەوڵ دەدرێت ئێران و عێراق وەک دوو وڵاتی دۆست و دراوسێ، هاوشانی پەیوەندییە سیاسییەکان و بە پێی خاڵە هاوبەشە مێژوویی و ئائینییەکان، پەیوەندییەکی بەهێزی ئابوریشیان هەبێت.
وتیشی کە پەیوەندی نزیکی پارێزگاکانی ئێران و عێراق دەتوانێت ئەو پەیوەندییە بەرەو گەشەسەندنی زیاتر ببات./.