بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پێگەی سەربازیی Defense Express ڕایگەیاندووە کە بە پێی وێنە ئاسمانییەکانی مانگی دەستکردی سکای سەت کە پێگەی Planet Lab لە کاتژمێر 10 و 10 خولەک لە پاش هێرشەکە بڵاوی کردووەتەوە، هیچ زیانێک لە دامەزراوەکەی ئەسفەهاندا نابینرێت.
بەمەش لە زمانی میدیا و دامەزراوەکانی وڵاتانی ڕۆژئاوا دان بەو ڕاستییەدا نراوە کە هێرشە درۆنییەکە شکستی هێناوە و ئەمجارەش میدیاکانی ڕۆژئاوا، ڕژێمی زایۆنیستی و مووچەخۆرەکانی ئەوان لە وڵاتانی ناوچەکە وەک ئاژاوەگێڕییەکانی ئەم دواییە شکستیان هێنا.