بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پڕۆفیسۆر دانیال کانمان لێکۆڵەری زایۆنیست و براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئابوری بۆ ساڵی 2002 بە کەناڵی 12 ی تەلەفزیۆنی ڕژێمی زایۆنیستی ڕاگەیاند کە لە ئێستادا زیاتر لە شەڕی تشرینی یەکەمی 1973 نیگەرانی ڕژێمی تەل ئەبیبە.
ناوبراو بە ئاماژە بە پلانی نتانیاهۆ بۆ چاکسازی لە دەزگای داد کە بووەتە هۆی ناڕەزایەتییەکی زۆر لە ناوچە داگیرکراوەکان، وتی کە ئەوەی زیاتر من نیگەران دەکات، کودەتای دادوەرییە.
ئەو لێکۆڵەرە تەمەن 88 ساڵەیە وتی کە بە بۆچوونی من ئەمە کۆتایی جیهانە، ئەمە کۆتایی ئیسرائیلێکە کە من دەیناسم.
کانمان وتی: نیگەرانییەکانی من لە ئێستادا زیاتر لە سەردەمی شەڕی تشرینی یەکەمی ساڵی 1973 یە و لەو کاتەدا هێندە نیگەران نەبووم، لە کاتێکدا ئێستا نیگەرانی مان و نەمانی ئیسرائیلم.
ئەو پڕۆفیسۆرە زایۆنیستە وتی: نازام چی لە ئیسرائیل ڕووی داوە، ئەمە ئەو شوێنە نییە کە من تێیدا گەورە بووم و نەوەکانم حەز بە مانەوە بکەن، کاتێک سەرۆکی دەسەڵاتی جێبەجێکار بیەوێت کۆنتڕۆڵی دەسەڵاتی دادوەری بکات، ئەمە بە واتای کۆتایی دیمۆکراسییە. (ئەڵبەت ڕژێمی زایۆنیستی بانگەشەی دیمۆکراسی دەکات و ڕژێمێکی داگیرکار و کاتییە کە زەنگی لەناوچوونی لێدراوە)./.