بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وەزارەتی تەندرووستی فەڵەستین ئاماری شەهیدانی ساڵی ڕابردووی بە هۆی هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنیستییەوە بڵاو کردووەتەوە کە تێیدا هاتووە ساڵی 2022 بە گشتی 224 فەڵەستینی بە هۆی ئەو هێرشانەوە شەهید کراون کە 171 کەس لە کەرتی خۆرئاوا و 53 کەس لە کەرتی غەززە بوون.
وەزارەتی تەندرووستی فەڵەستین هەروەها ڕایگەیاندووە کە 53 کەس لەو شەهیدانە منداڵ بوون.
بەدەر لەوەش، 10 هەزار و 500 فەڵەستینی بە هۆی هێرش و بۆردومانەکانی ڕژێمی زایۆنیستییەوە بریندار بوون.
هێزە ئەمنییەکانی ڕژێمی داگیرکاری زایۆنیستی 171 جاریش هێرشیان کردووەتە سەر هێزەکان و ئۆتۆمبێلەکانی دەزگاکانی فریاگوزاری لە فەڵەستین./.